لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا لەبارەی کۆتای ئێزدییەکان تۆمار دەکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سکاڵایەک لە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تۆمارکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەنگدان بە کۆتای ئێزدییەکان لە سەرانسەری عێراق، سکاڵاکارەکە دەڵێت: "پێویستە تەنیا لەناو پارێزگای (نەینەوا) دەنگی پێ بدرێت."
 
سکاڵاکە لەلایەن قەیسەر حەیدەر کالۆ، بەربژێری کۆتای ئێزدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە دژی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمار کراوە.
 
لە سکاڵاکەدا داوا کراوە دەنگدان بە کۆتای کوردانى ئێزدی لە سەرانسەری عێراقەوە بە نادەستووری بناسێنرێت.
 
کوردى ئێزدی یەک کورسیی کۆتایان بۆ پەرلەمانی عێراق هەیە، کە لە سنووری پارێزگای نەینەوایە.
 
قەیسەر حەیدەر کالۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێمانوایە ئەو کارە پاڵپشتیی یاسایی نییە و دەبێت بەربژێری ئێزدی تەنیا لە پارێزگاکەی خۆیەوە دەنگی پێ بدرێت، رکابەرەکەی من لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگاکانی دیکەوە دەنگیان پێداوە و دەرچووە."
 
بەگوێرەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کورسیی کۆتای تایبەت بە ئێزدی و شەبەک لە پارێزگای نەینەوان، کوردی فەیلیش لە پارێزگای واستە. لەگەڵ کورسییەک بۆ کۆتای سابیئەی مەندائی و پێنج کورسی بۆ کۆتای کریستیانەکان لە هەولێر، دهۆک، کەرکووک، نەینەوا و بەغدا.
 
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند: بەگوێرەی بڕیارێکی دادگەی باڵای فیدراڵی، دەنگدان بۆ کورسیی کۆتاکان کراوە بەوەی لە هەموو عێراقەوە بتوانرێت دەنگیان پێ بدرێت.
 
بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە 23ـی ئایاری 2023 دەرچووە و تێیدا ئەوەی رەتکردووەتەوە کە دەنگدان بە بەربژێرى کۆتاکان تەنیا لەناو دەنگدەرى بازنەکەی خۆیدا بێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئاڵای عێراق و ئەمریکا.

ئەمریکا داوای رۆیشتنی دوو دیپلۆماتکاری عێراق دەکات؛ بەغدا روونکردنەوە دەدات

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە دوو دیپلۆماتکاری لە وڵاتەکەی بکشێنێتەوە؛ وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش رەتیدەکاتەوە ئەو رێکارە "دەرکردن" بێت و دەڵێت، یەکێکیان بەشێوەیەکی ئاسایی لە کارەکەی بەردەوامە.