بانکی ناوەندی 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە؛ بەهای دینار بەزربووەوە

16-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
بانکی ناوەندیی عێراق 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و بەهای دیناریش بەرامبەر دۆلار بەراورد بە کاتی کردنەوەی بۆرسە بەرزبووەوە.
 
رۆژی سیشەممە، 16-05-2023 بانکی ناوەندی عێراق 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 216 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 56 ملیۆن دۆلاریی بەشێوەی کاشە. 
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی بازاڕی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەیانیی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 146 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دۆلاری خستە بازاڕەوە، دوانیوەڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە  145 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە کۆتایی مانگی نیسانەوە بەهای دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار بەرزببووەوە و 100 دۆلار لە نێوان 141 بۆ 142 هەزار دینار بوو، بەڵام دوو هەفتەیە  بەهای دینار رووی لە نزمبوونەوە کردووە و بە زیاتر لە 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە بەهای دینار بەرزبووەوە. 
 
سەرەڕای هەوڵ و رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بەهای دینار ناجێگیرە، رۆژی 2ـی شوباتی 2023 بۆ یەکەمجار بەهای 100 دۆلار 170 هەزار دیناری تێپەڕاند.
 
 
لە 20-12-2020 بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە 1180 دینارەوە بۆ 1460 دینار زیاد بکات، تاوەکو نزیکەی دوو ساڵ بەهای دینار جێگیربوو، تاوەکو رۆژی 11-12-2022 نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی 150 هەزار دیناری عێراقیی تێپەڕاند. ئێستا بانکی ناوەندیی عێراق 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار بە بانک و کۆمپانیاکان دەفرۆشێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پێشانگاکە.

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی عێراق بەڕێوەدەچێت

پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی عێراق لە بەغدا بە بەشداری وەشانخانەی 23 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، ئەورووپی و ئەفریقی دەستیپێکردووە و 10 رۆژ بەردەوام دەبێ.