کۆمپانیایەک لەسەر ریکلامی 'چا' بۆ سوودانی و حەلبووسی: ئامانجمان نیشاندانی ناسنامەی عێراق بووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەو کۆمپانیایەى ریکلامى پێشکێشکردنى چا بە سوودانى و محەممەد حەلوبسی لەلایەن دوو کەسایەتى مێژوویی عێراقەوە بەرهەمهێنا، ئاماژە بەوەدەکات ئامانج لەکارەکەیان هونەرى و نیشتمانى بووە بۆ هێماکردنى پاشخانی کەلتووری و نیشتمانیی لە نێوان کۆن و نوێ. دەشڵێت، بەکارهێنانى چا لەو ریکلامەدا وەک هێمایەک بووە بۆ ئەوەى چا نیشانەی گەرمی، پەیوەستبوون و بەخشندەییە.
 
بڵاوبوونەوەى ئەو ریکلامە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناڕەزایی لێکەوتەوە، رێکلامەکە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و تێیدا شاعیری ناوداری عێراقی محەممەد مەهدی جەواهیری چا پێشکەشی محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات.  
 
کۆمپانیای بانا مارکێتینگ کە رێلکلامەکەی بەرهەم هێناوە، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئامانج لەو کارە هونەری و نیشتمانی بووە بۆ پێشاندانى عێراقێکی یەکگرتوو، هەروەها ئامانج لێی پێشاندانی ناسنامەی کۆکەرەوەی عێراقییەکان و قووڵبونەوە لە کەلتوور و شارستانییەکەی بووە.
 
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە دەرکەوتنی محەممەد مەهدی جەواهیریی هۆزانڤان لەو ریکلامەدا بۆ ئەوە نەبووە کە وێنای کەسایەتییەکی واقیعی بکات، بەڵکو وەک سیمبوولێک بۆ رۆحی رۆشنبیری بووە، پێشاندانی ئەو هۆزانڤانە وەک ئاماژەیەکی سیمبوولییە بۆ بەردەوامیی ناسنامەی عێراقی.
 
 لە دواى بڵاوبوونەوەى ئەو ریکلامە، محەممەد شیاع سوودانی، ناڕەزایەتیی خۆی لە دروستکردنی ئەو دیمەنە دەربڕی و فەرمانی دا لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو بارەیەوە بکرێت.
 
کۆمپانیای بانا مارکێتینگ  رایگەیاند، ئەوەی پەیوەندیدارە بە پێشکێشکردنی چا سیمبوولییە و مەبەست لێی گواستنەوەی پاشخانی کەلتووری و نیشتمانییە لە نێوان کۆن و نوێ، ئاماژەیەکە بۆ بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان نەوەکان، چا لە کەلتووری عێراقیدا تەنیا خواردنەوەیەکی رۆژانە نییە، بەڵکو نیشانەی گەرمی، پەیوەستبوون و بەخشندەییە.
 
 هەر لەو ریکلامەدا، نوورى سەعید، سەرۆکوەزیرانى سەردەمى پادشای عێراق پیاڵەیەک چا دەداتە دەستى محەممەد حەلبوسی، سەرۆکى پارتى تەقدووم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق

لەسەر دزی سەدە دوو بەڕێوەبەری کۆمپانیا بە 10 ساڵ زیندان سزادەدرێن

دادگەی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دوو بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیا دەرکرد، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانیان لە دۆسیەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە.