پارەى کارمەندانى کۆمیسیۆن دەکەوێتە دوای پەسندکردنى بودجەی عێراق

18-04-2022
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو- هەولێر 

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق نووسراوێک ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی دەکات بۆ ئەوەی ئەو کارمەندانەی کۆمیسیۆن کە بە شێوەی گرێبەست کار بۆ کۆمیسیۆن دەکەن، بکرێنە هەمیشەیی.
 
جومانە غەلاى، گوتەبێژى فەرمى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 18-4-2022 بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت، "نووسراوێکى نوێمان ئاڕاستەى وەزارەتى دارایی عێراق کردووە بۆئەوەی ئەو فەرمانبەرانەى کە گرێبەستن بکرێنە هەمیشەیی، ئەوەش بەگوێرەى بڕیارى ژمارە 315ى ئەنجوومەنى وەزیران؛ ئەو فەرمانبەرانە لە هەردوو هەڵبژاردنى 2018 و 2021 فەرمانبەری گرێبەست بوون".
 
بەگوێرەى بڕیارى ژمارە 315 ى ساڵى 2019ى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق، هەر فەرمانبەرێکى گرێبەست ماوەى پێنج ساڵ خزمەتى هەبێت دەکرێتە فەرمانبەرى هەمیشەیی.
 
ئەو هەنگاوەى کۆمیسیۆن لەکاتێکدایە کە هێشتا شایستەى دارایی کارمەندانى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان خەرجنەکراوە.
 
جومانە غەلاى لەو بارەوە گوتى، "ئەگەر زۆرە خەرجکردنى ئەو پارەیەى شایستەى کارمەندانى هەڵبژاردنى کۆمیسیۆن بکەوێتە دواى پەسندکردنى پڕۆژەیاسای بودجەى 2022" بێ ئەوەى هۆکارەکەى باس بکات.
 
کارمەندانى دەنگدانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کە لەسەرانسەرى عێراقن زیاتر لە 300 هەزار فەرمانبەرن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی. وێنە: AP/ Anmar Khalil

راپۆرتێک: ئێران فەرماندەکانی "بەرەی مقاوەمە"ی لە عێراق دەستکراوە کردووە بێ گەڕانەوە بۆ تاران ئۆپەراسیۆن بکەن

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس (AP)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی گوشارەکانی جەنگەوە، ئێران دەسەڵاتی زیاتری داوەتە فەرماندە مەیدانییەکانی، بۆئەوەی لە جووڵاندنی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دا دەستکراوەتر بن، بە جۆرێک رێگە بە هەندێک گرووپ دەدات بێ گەڕانەوە بۆ تاران و وەرگرتنی رەزامەندی، هێرش بکەن. سێ ئەندامی گرووپە چەکدارەکان و دوو بەرپرسی دیکە ئەم زانیارییەیان بە ئاژانسەکە داوە