بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە سەلاحەدین بۆردوومان کرا

20-03-2026
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بارەگایەکی لیوای شەشی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین بۆردوومان کرا.
 
یاسین داودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر پێگەیەکی لیوای شەشی حەشدی شەعبی لە قەزای تکریتی پارێزگای سەلاحەدین رووبەڕووی بۆردوومانێکی ئاسمانی بووەتەوە."
 
سەبارەت بە زیانەکانی هێرشەکە، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە کەمێک لەمەوبەر  روویداوە و تیمەکانی فریاکەوتن بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون .
 
لیوای شەش سەر بە کەتایبەکانی (جندولئیمام)ـە بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد ئەسەدی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە بەغدا بۆردوومان نەکراوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بۆردوومانکردنی بارەگای دەستەی پیشەسازیی سەربازی لە شاری بەغدا دەکەن و رایدەگەیێنێت، رەوشی ئەمنیی ناوچەکە جێگیرە