رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی ئەو لوبنانییەی کە چوونەتە قەزای دوجێلی پارێزگای سەلاحەدین بۆ 176 کەس زیادی کردووە. ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانیان دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 19-10-2024 عەلی فازل، قایمقامی قەزای دوجێل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی ئەو لوبنانیانەی چوونەتە دوجێل بۆ 176 کەس زیادیکردووە، کە 35 خێزانن.
عەلی فازل رۆژی 12-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 150 هاووڵاتیی لوبنانی گەیشتوونەتە دوجێل.
قایمقامی قەزاکە باس لەوە دەکات، هەندێك لەو لوبنانییانە لە خانووەکانی دوجێل و هەندێکی دیکەش لە شوقەکانی قەزاکە نیشتەجێن.
زیاتر لە ملیۆنێک و 300 هەزار لوبنانی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل و شەڕی نێوان حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل ئاوارە بوون، نزیکەی 10 هەزاریان چوونەتە عێراق. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ملیار دیناری بۆ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تەرخانکردووە بۆ هاوکاریکردنی ئەو لوبنانیانەی گەیشتوونەتە وڵاتەکەی.
بە گوتەی عەلی فازل، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سەردانی دوجێل بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئەو لوبنانیانە.
قەزای دوجێل لە سێ ناحیە پێکهاتووە کە بریتین لە ئیراهیمیە، ئەنسار و شێخ جەمیل و ژمارەی دانیشتووانەکەیان نزیکەی 160 هەزار کەسە کە زۆربەیان شیعەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ