موقتەدا سەدر بۆ هۆزەکان: ئەنجوومەنێکی ئەمنی پێکبهێنن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە پێنج پەیامی ئاراستەی لایەنگرانی، هێزە ئەمنییەکان، هۆزەکان و سوننەکانی عێراق دەکات. سەدر دەڵێ: "تیرۆر نوێنەرایەتیی سوننە ناکات" و داواش لە هۆزەکان دەکات "ئەنجوومەنێکی ئەمنی" پێکبهێنن.
 
رۆژی چوارشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2026، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە راگەیێندراوێکدا پەیامێکی پێنج خاڵی بڵاوکردەوە کە تێیدا هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی ناوچەکە و عێراق دەربڕیوە.
 
سەدر بۆ لایەنگرانی: ریزەکانتان یەکبخەن
 
موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەکات ریزەکانیان یەکبخەن و دەڵێت: "بەبێ گەڕانەوە بۆ حەوزە و سەرکردایەتییەکەتان هیچ قسە و کردارێک ئەنجام مەدەن؛" داواشی لێکردوون کە "ئازا و بەورە بن و لە ئامادەییدا بن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکان."
 
سەدر بۆ هۆزەکان: ئەنجوومەنی ئەمنی دروست بکەن
 
سەدر هۆزە عێراقییەکانی بە "قەڵخانی عێراق" ناوبردووە و داوای لێکردوون ناکۆکییەکانیان وەلا بنێن. لە بەشێکی پەیامەکەیدا هاتووە: "هەستن بە پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی ئەمنیی عەشایەری بەبێ چەک لەم کاتەدا، ئێمەش لەگەڵتانین."
 
'تیرۆر سوننە نییە'
 
بەشێکی سەرەکیی پەیامەکەی سەدر ئاراستەی پێکهاتەی سوننە کراوە و دڵنیاییان پێ دەدات و دەڵێت: "خۆشەویستانمان لە سوننەی عێراق؛ وەها بیرمەکەنەوە تیرۆر سوننی بێت، بەڵکو تیرۆر دووژمنی خودا، ئاشتی و نیشتمانەکانە و دروستکراوی دەستی زلهێزەکانە."
 
سەدر راشیگەیاندووە: "ئێوە ئاڵای میانڕۆیین و وەک هەمیشە رێگە نادەین دەستدرێژیتان بکرێتە سەر."
 
سەدر بۆ هێزە ئەمنییەکان: دووربن لە سیاسەت
 
لە پەیامەکەیدا بۆ هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی، سەدر داوای دوورکەوتنەوە لە سیاسەت دەکات و دەڵێ: "خۆتان لە سیاسەت و سیاسییەکان بەدوور بگرن، ئەرکی ئێوە پاراستنی نیشتمانە لەژێر ئاڵای نیشتمان و مەرجەعیەت."
 
سەدر بۆ گەلی عێراق: مەترسن
 
سەدر داوا لە خەڵکی عێراق دەکات نەترسن و دڵەڕاوکێیان نەبێ، بەڵکو لە دەوری مەرجەعیەت و یەکڕیزیی خۆیان کۆببنەوە.
 
رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە نزای پاراستنی عێراق و عێراقییەکان دەکات بە هەموو پێکهاتەکانییەوە (شیعە، سوننە، کورد، مەسیحی، تورکمان، شەبەک، سابیئە، ئاشووری، کلدان، ئێزدی و سریان) و داوا دەکات لە "ئاساییکردنەوە (ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل)، تیرۆر، تووندڕەوی و تووندوتیژی" بەدوور بن.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

سێ پەرلەمانتاری کورد دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان واژوو کۆدەکەنەوە

لە پەرلەمانی عێراق هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکردووە بەمەبەستی میوانداریکردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق. لە یاداشتەکەدا حەوت پرسیار ئاراستەی وەزیر کراون کە یەکێکیان تایبەتە بە "خەرجکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی مەرجی یاسایی"؛ سێ پەرلەمانتاری کوردیش واژۆیان لەسەر یاداشتەکە کردووە."