رووداو دیجیتاڵ
عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان لە کەربەلا، رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان دا بۆ جەژنە پیرۆزە پێشوازی لە میوانەکان ناکات.
نووسینگەی شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان لە کەربەلا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، هۆڵی پێشوازییەکەی بەڕووی ئەو کەسانەدا دادەخرێت، کە بۆ پیرۆزبایی سەردانی دەکەن.
بەپێی راگەیێندراوەکە، چالاکییەکان تەنیا نوێژی جەژن و زیارەتکردنی مەزارگە پیرۆزەکان دەبن و هیچ رێوڕەسمێکی فەرمی بۆ پێشوازی لە پیرۆزباییکاران بەڕێوەناچێت.
ئێوارەی پێنجشەممە، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "رۆژی هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و رۆژی شەممە 21-3-2026، یەکەم رۆژی مانگی شەوال و جەژنی رەمەزانە بۆ ساڵی 1447ی کۆچی."
هەروەها لە ئێرانیش رۆژی شەممە، 21ی ئادار وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکراوە.
لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە، رۆژی هەینییان وەک یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ