تاقیکردنەوەی وزاریی لە ناوچە دابڕێنراوەکان و پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداریی خوێندنی کوردی لە ناوچە دابڕێنراوەکان (سنووری مادەی 140)، تاقیکردنەوەی وزاریی خولی یەکەمی قۆناخی سێیەمی ناوەندی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە عێراق دەستیپێکرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، زیاتر لە 900 هەزار قوتابی بەشدارن و بەسەر زیاتر لە 7 هەزار بنکەی تاقیکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و دەرەوەی وڵات دابەش کراون.
 
کامەران عەلی، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 6 هەزار قوتابیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بەشداریی تاقیکردنەوەکان دەکەن. ئەوانە پڕۆگرامی خوێندنیان سەر بە هەرێمی کوردستانە، بەڵام لەگەڵ حکومەتی عێراق تاقیکردنەوەکان دەکەن و بەسەر زیاتر لە 100 هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەش کراون.
 
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، پرسیارەکان لە بەغداوە دادەنرێن، بەڵام لەلایەن مامۆستایانی خوێندنی کوردییەوە ئامادە کراون. هەروەها وەڵامەکانیش لەلایەن مامۆستایانی خوێندنی کوردییەوە دەپشکندرێن و وردبینییان بۆ دەکرێت.
 
پەروین فاتح، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرجەم رێکار و ئامادەکاریی پێویست بۆ تاقیکردنەوەکان گیراونەتەبەر و هۆڵەکان بە باشی ئامادە کراون. بە گوتەی پەروین فاتح، پرسیارەکانی خوێندنی کوردی بە هاوئاهەنگیی هەرێمی کوردستان دانراون.
 
وەک رێکارێکیش، وەزارەتی گەیاندنی عێراق، بۆ ماوەی یەک کاژێر و نیو کاژێر هێڵی ئینتەرنێتی راگرت، لە کاژێر 06:00ی بەیانی تاوەکو 07:30ی بەیانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نانەواخانەیەک لە هەرێمی کوردستان. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

حکومەتی عێراق زەرفی نایلۆن لە نانەواخانەکان قەدەخە دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا کارەبا لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان بکڕێ و لەبری زەرفی نایلۆنیش کیسەی کاخەز لە نانەواخانەکان بەکاربهێندرێ؛ هەروەها لیژنەیەکی بۆ تەواوکردنی "بەرنامەی حکومەت" پێکهێنا.