پارێزگاری پێشووتری بابل بۆ رووداو: گرووپێکی چەکدار دەیانەوێ رێڕۆی پڕۆژەیەک بگۆڕن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری پێشووتری بابل دەڵێت، ئەو گرووپە چەکدارەی رووبەڕووی پارێزگاری بابل بوونەتەوە، دەیانەوێ گۆڕانکاری لە رێڕۆی دروستکردنی پڕۆژەی پردێکدا بکەن، بەو هۆیەشەوە گرژی دروستبووە.
 
د. حەسەن مەندیل، رۆژی چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پڕۆژەی دروستکردنی پردی نرجسییە لە لێواری حیللە، بە نزیک بارەگای ئەو گرووپە چەکدارەدا تێدەپەڕێت، ئەو گرووپەش رێگرییان کردووە و دوێنێ چەکیان بەڕووی پارێزگاری بابلدا هەڵگرتووە و داوایان کردووە رێڕەوی پردەکە بگۆڕدرێت."
 
سەبارەت بە دۆخی ئێستای پارێزگاکە و بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگار، حەسەن مەندیل گوتی: "دۆخەکە چارەسەر کراوە و پڕۆژەکە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت. پارێزگاریش لە کاتی تووڕەییدا بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی دابوو، بەڵام ئێستا کێشەکە چارەسەر بووە."
 
پارێزگاری پێشووتری بابل نەیشاردەوە ململانێیەکی تووندی لایەنە سیاسییەکان لەنێو پارێزگای بابل دا هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ململانێیانە کاریگەریی خراپیان کردووەتە سەر دۆخی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکان لە سنووری پارێزگاکەدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی دیوانی پارێزگای بابل، دوێنێ سێشەممە 19ی ئایاری 2026 گرووپێکی چەکدار رێگەیان نەداوە پرۆژەی (پردی جنسیە) جێبەجێ بکرێ و چەکیان لە دژی پارێزگار بەرزکردووەتەوە.
 
بەپێی ئەو دیمەنە ڤیدیۆییانەی بڵاوبوونەتەوە، گرووپە چەکدارەکە بە چەکی بیکەیسی، ئاڕ پی جی و چەکی دیکەی سووک و مامناوەند لە ناوچەکە بڵاوبوونەتەوە و بەڕووی پارێزگای بابل هەڵشاخاون.
 
عەلی تورکی جەمالی کە پارێزگاری بابلە و سەر بە بزووتنەوەی سادیقوونی سەر بە عەسائیبی ئەهلی حەقە بە سەرۆکایەتیی قەیس خەزعەلی، ئێوارەی دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگاکەدا، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرشەی کراوەتە سەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکێش کرد.
 
ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بە کۆی دەنگ، دەستلەکارکێشانەوەکەی پارێزگاری رەتکردەوە، بەڵام پارێزگار سوور بوو لەسەر پێشکێشکردنی داواکەی، بۆیە ئەنجوومەنی پارێزگاکە بڕیاریدا کارەکانی بۆ ماوەی 72 کاژێر هەڵپەسێرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆرییەکی ئاو

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق: کارکردن لە پڕۆژە پەککەوتووەکانی ئاو دەستیپێکردووەتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێ، چەندین پڕۆژەی گرنگی ئاوی خواردنەوەیان لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا لەبەردەستە کە بەشێکیان وەستابوون و ئێستا کارکردن تێیاندا دەستیپێکردووەتەوە. بەرپرسێکی ئاوی کەرکووکیش لەبارەی پڕۆژەی شارەکەی دەڵێت، "10 ساڵە خەریکین."