ئەو پەرلەمانتارانەی لە سوودانی جیابوونەوە، هاوپەیمانێتییەک دروست دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی و بزووتنەوەی سۆمەریون کە لە فراکسیۆنەکەی محەممەد شیاع سوودانی جیابوونەوە، هاوپەیمانێتییەکی نوێ دروست دەکەن و رایانگەیاند: "بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیی حکومەت و یەکڕیزیی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی."
 
راگەیێندراوی پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە رۆژی چوارشەممە، 20ی ئایاری 2026، لەلایەن فالح فەیاز، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی و ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریون بڵاوکرایەوە.
 
هاوپەیمانێتییەکە بە ناوی "بەیانى نیشتمانییە" بەگوێرەی راگەیێندراوەکە جگە لەو دوو لایەنە چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی عێراقیشیان لەگەڵدایە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیە ئەرکی بەردەوامیی پاڵپشتیی حکومەت و یەکڕیزیی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ئەستۆ دەگرێت."
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی 11 کورسی و بزووتنەوەی سۆمەریون پێنج کورسییان لە چوارچێوەی لیستی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بەدەستهێنا، کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو سەرپەرشتی دەکرد.
 
هاوپەیمانێتییە نوێیەکە رایگەیاندووە، پەرۆشی هەمیشەییان دەبێت بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی و پاڵپشتیی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەدژی هەر هەوڵێک کە بکرێت بۆ بێهێزکردنی.
 
عەقدی نیشتمانی و سۆمەرییون لە 15ی ئایار لە فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان جیابوونەوە، بەپاساوی ئەو پشێوییەی لە کۆبوونەوەی متمانەدان بە حکومەت لە پەرلەمان لە 14ی ئایار دروست بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارتی مۆبایل. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری زیادکردنی باجی سەر کارتی مۆبایلی هەڵوەشاندەوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیارێکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی هەڵوەشاندەوە کە بڕی 20%ی وەک "کرێی خزمەتگوزاری" دەخستە سەر کارتەکانی مۆبایل. ئەنجوومەنەکە دەڵێ، "حکومەتی کاربەڕێکەر مافی نییە بارگرانیی دارایی بۆ هاووڵاتییان دروست بکات."