منداڵێک لە بەسرە 15 دەنک حەبی رێگریکردن لە دووگیانی دەخوات

20-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تیمێکی نەخۆشخانەی قورنە لە پارێزگای بەسرەی خوارووی عێراق ژیانی منداڵێکی کچی تەمەن دوو ساڵی لە مردن رزگار کرد، دوای ئەوەی 15 حەبی رێگریکردن لە دووگیانیی خواردبوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی ئەمڕۆی فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە، "منداڵەکە بەهۆی خواردنی 15 دەنک حەبی رێگریکردن لە دووگیانی، تووشی دۆخێکی خراپ ببوو، کاتێک گەیێندرایە نەخۆشخانە بێهۆش بوو و باری تەندروستیی ناجێگیر بوو."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گەدەی منداڵەکە بە خێرایی شۆردرا و فریاگوزاریی سەرەتایی پێشکێش کرا، دواتر خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.
 
لەو بارەیەوە خالید سەلامە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی بەسرە بە رووداوی راگەیاند، "دوای چاودێریی وردی تیمە پزیشکییەکە بۆ 5 کاژێر، منداڵەکە تەندروستیی جێگیر بوو و دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە

موقتەدا سەدر: بۆ خۆپاراستن لە شەڕ و پیلانگێڕی، ئاڵای سەوز هەڵبکەن

موقتەدا سەدر داوا لە شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە کرد بۆ پاراستنی ئیسلام و مەزهەبەکەیان لە "شەڕ و پیلانگێڕیی دووژمنان"، شەوی 23ی رەمەزان ئاڵای سەوز لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان هەڵبکەن.