رووداو دیجیتاڵ
دامەزراوەى مەدا رایگەیاند، فەخرى کەریم، سەرۆکی دامەزراوەکە لە هەوڵێکى کوشتن لە بەغدا رزگاری بوو. بەرپرسێکى ئەو دامەزراوەیە دەڵێت: "17 گولـلە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە نراون".
22ى شوباتى 2024، غادە عاملى، بەڕێوەبەرى گشتیى دامەزراوەى مەدا بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند: "کاژێر 9:00ى شەو فەخرى کەریم، سەرۆکى دامەزراوەى مەدا لە هەوڵێکى کوشتن رزگاری بووە کە لە رێگەى ژمارەیەک چەکدارى دەمامکدارەوە تەقە لە ئۆتۆمبێلەکەى کراوە."
غادە عاملى گوتیشى: "17 گولـلە بەر ئۆتۆمبێلەکەى فەخرى کەریم کەوتووە، بەڵام خۆى هیچ زیانێکى پێنەگەشتووە."
دامەزراوەى مەدا بۆ راگەیاندن، رۆشنبیرى و هونەر، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، هەوڵى کوشتنەکەى فەخرى کەریم لە ناوچەى قادسیەى بەغدا بووە کاتێک لە پێشانگایەکى نێودەوڵەتیی عێراق بۆ کتێب، گەڕاوەتەوە.
دامەزراوەى مەدا رایگەیاندووە، چەکدارەکان لە دوو ئۆتۆمبێلدا بوون و رێگەیان لە ئۆتۆمبێلەکەى فەخرى کەریم گرتووە و تەقەیان لێکردووە و دواتر هەڵاتوون.
فەخرى کەریم کەسایەتییەکى سیاسیى و رۆشنبیریی عێراقە، لەنێوان ساڵانى 2006 بۆ 2014 راوێژکارى سەرۆککۆمارى پێشووى عێراق بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ