رووداو دیجیتاڵ
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، هاوتا سوورییەکەی رایگەیاند، بەردەوامیی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، هۆشدارییە لە روودانی پشێوییەکی بەرفراوان. دەشڵێت، بەردەوامبوونی جەنگی ئیسرائیل و ئێران باجەکەی قورس دەبێت.
فوئاد حوسێن، لە کاتی کارەکانی 51ـەمین خولی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی سووریا باسی لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکانی سووریا کرد. هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پتەوکردنیان کرد، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل بکات.
کۆبوونەوەکە پێشهاتە هەرێمییەکانیشی گرتەوە، بەتایبەتی ئەو ململانێیەی لەنێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە و ئەو لێکەوتە مەترسیدارانەی کە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی ناوچەکە هەیەتی.
فوئاد حوسێن هۆشداری لە بەردەوامبوونی جەنگەکە دا و رایگەیاند: "بەردەوامیی ئەم پەرەسەندنە هۆشدارییە لە روودانی پشێوییەکی بەرفراوان، کە باجەکەی بۆ سەر گەلانی تەواوی ناوچەکە قورس دەبێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ