رێژەی تۆمارکردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان؛ بەغدا کەمترین و واست زۆرترینە

22-11-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەغدا لە رێژەى تۆمارى خێزانەکان لە سەرژمێرى لەسەر ئاستى عێراق کەمترین رێژەی تێدا تۆمارکراوە. هەولێریش لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان زۆرترین بووە. واست بە 98.68% زۆرترین رێژەى سەرژمێرى تێدا تۆمار کراوە. لەسەر ئاستى عێراق بەتێکڕا 94.19% بووە. لە هەرێمى کوردستانیش 94.76% بووە. 
 
لە دوو رۆژى سەرژمێریى گشتیى دانیشتوواندا لە عێراق و هەرێمى کوردستان، هیچ کام لە پارێزگاکان رێژەى 100%ى  تۆمارکردنى خێزانەکانیان تەواو نەکردووە. هەرچەند هەندێک لەپارێزگاکان ئەو رێژەیەیان راگەیاندووە. 
 
بەگوێرەى ئامارێک کە میدیاى فەرمى عێراق بڵاوی کردووەتەوە لە دوو رۆژەدا پارێزگاى واست زۆرترین رێژەى تۆمارى سەرژمێرى تێدا بووە کە 98.68% بووە ، کەمترین رێژە لە بەغدا بووە کە 80.48% ى خێزانەکان تۆمارکراون.
 
رۆژانی 20 و 21ى تشرینى دووەمی 2024  سەرژمێرى گشتیى دانیشتووان لە عێراق و هەرێمى کوردستان کرا، بەڵام بەهۆى ئەوەى کە لە زۆربەى پارێزگاکانى عێراق لەو دوو رۆژەدا تەواوى خێزانەکان تۆمارنەکران، وادەکە بۆ ماوەى یەک رۆژ درێژکرایەوە.
 
لەسەر ئاستى پارێزگانى هەرێمى کوردستان زۆرترین رێژە لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بووە کە 96.31%ى خێزانەکان تۆمار کراون، دهۆک لە پلەی دووەم بووە بە رێژەى 95.25%، سلێمانى لە پلەی سێیەم بووە بە رێژەى 94.76%.
 
بە تێکڕا رێژەى تۆمارکردنی خێزان لە سەرژمێرى گشتیى دانیشتووان، لەسەر ئاستى عێراق و هەرێى کوردستان بۆ ئەو دوو رۆژە 94.19% بووە. بۆ هەرێمى کوردستانیش، تێکڕاى رێژەى تۆمارکردنى خێزانەکان لە 20 و 21ى تشرینى دووەم، 95.44% بووە. 
 
رێژەى تۆمارکردن بەم جۆرەیە:

 

هەولێر: 96.31%
بەغدا: 80.48%
نەینەوا: 98.60%
سلێمانی: 94.76%
بەسرە: 89.85%
بابل: 94.78%
دیالە: 98.10%
زیقار: 86.84%
نەجەف: 92.27%
کەرکووک: 97.74%
ئەنبار: 95.99%
سەلاحەددین: 98.16%
کەربەلا: 95.81%
واست: 98.68%
دیوانیە: 95.33%
دهۆک: 95.25%
میسان: 91.23%
موسەننا: 94.73%
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."