رێژەی 13%ـی خێزانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان زبڵەکانیان دەسووتێنن

24-02-2025
ساڵح قادر @salihqadr
نیشانەکردن ئەنجامی سەرژمێری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی عێراق، 13٪ـی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان زبڵ و پاشماوەکانیان دەسووتێنن، 85.36٪ـیان زبڵەکانیان لە رێگەی شارەوانی و 28.58٪ـیشیان بە رێگەی دیکە چارەسەری زبڵ و پاشماوەکانیان دەکەن.
 
پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق کەمتر زبڵ و پاشماوەکانیان دەسووتێنن، کە دەگاتە 1.6٪، بەڵام تێکڕای سووتاندنی زبڵ لەسەر ئاستی پارێزگاکانی عێراق دەگاتە 19.44٪. 
 
لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان زۆرترین زبڵ لە موسەننا دەسووتێندرێت کە دەگاتە 46.80٪ـی کۆی زبڵی پارێزگاکە، کەمترینیشی لە سلێمانی و هەڵەبجەکە کە  0.78٪ـە.

رێگەکانی چارەسەرکردنی زبڵ و پاشماوە لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەپێی داتاکانی سەرژمێری:

هەولێر
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 89.79٪
سووتاندن: 1.07٪
رێگەی دیکە: 9.13٪
 
ئەنبار
شارەوانی و کۆمپانیاکان:72.97٪
سووتاندن: 13.02٪
رێگەی دیکە: 14.01٪
 
بەسرە
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 71.90٪
سووتاندن: 4.60٪
رێگەی دیکە: 23.50٪

سلێمانی و هەڵەبجە
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 89.49٪
سووتاندن: 0.78٪
رێگەی دیکە: 9.73٪
 
دیوانیە:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 28.01٪
سووتاندن: 25.44٪
رێگەی دیکە: 46.55٪
 
موسەننا
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 25.77٪
سووتاندن: 46.80٪
رێگەی دیکە: 27.43٪
 
نەجەف
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 43.98٪
سووتاندن: 11.61٪
رێگەی دیکە: 44.41٪
 
بابل:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 36.96٪
سووتاندن: 31.85٪
رێگەی دیکە: 31.19٪
 
بەغدا:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 50.47٪
سووتاندن: 7.84٪
رێگەی دیکە: 41.69٪
 
دهۆک:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 86.54٪
سووتاندن: 2.96٪
رێگەی دیکە: 10.50٪
 
دیالە: 
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 52.62٪
سووتاندن: 24.44٪
رێگەی دیکە: 22.94٪
 
زیقار:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 49.72٪
سووتاندن: 22.72٪
رێگەی دیکە: 27.55٪
 
سەلاحەددین
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 56.12٪
سووتاندن: 20.66٪
رێگەی دیکە: 23.22٪
 
کەربەلا:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 50.17٪
سووتاندن: 14.90٪
رێگەی دیکە: 34.93٪
 
کەرکووک:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 60.28٪
سووتاندن: 11.12٪
رێگەی دیکە: 28.60٪
 
میسان: 
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 62.26٪
سووتاندن: 15.26٪
رێگەی دیکە: 22.45٪
 
نەینەوا
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 49.52٪
سووتاندن: 14.47٪
رێگەی دیکە: 36.01٪
 
واست:
شارەوانی و کۆمپانیاکان: 50.89٪
سووتاندن: 26.89٪
رێگەی دیکە: 22.22٪

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرکردەکانی سوننە لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی

لایەنە سوننەکان لەسەر دیدگەیان بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت رێککەوتن

عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو پەڕەیە تایبەتە بە پشک و ماف و دیدگەی سوننە لە حکومەتی داهاتووی عێراق. ئەو پەڕەیە لەگەڵ هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی تاوتوێ دەکرێت."