لە 17 رۆژدا عێراق 78 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

25-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە 17 رۆژدا عێراق زیاتر لە 78 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رێگەى بەندەرەکانى بەسرە هەناردە کردووە کە 19 ملیۆن بەرمیلى لە نەوتى کێڵگەکانى گەیارە بووە. لە کەرکووکیشەوە بە تەنکەر زیاتر لە 170 هەزار بەرمیل نەوت بۆ ئوردن هەناردە کراوە.
 
کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوت (سۆمۆ) ئاماری رۆژانەی هەناردەکردنی نەوتی عێراقی لە رۆژی 6ی نیسان تاوەکو 23ی نیسان بڵاوکردووەتەوە، واتە 17 رۆژ. بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا لە بەندەرەکانى بەسرەوە 78 ملیۆن و 375 هەزار و696 بەرمیل نەوت  هەناردە کراوە، کە نەوتى کێڵگەکانى نێوەڕاست، باشوور و گەیارەى سنوورى پاێزگاى نەینەوا بوون.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، عێراق رۆژانە 4,610,335 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
 
لەو نەوتەی هەناردە کراوە، 18 ملیۆن بەرمیل نەوت کە نەوتی کێڵگەکانى نێوەڕاست و باشوور بووە، لە جۆری قورس بووە و ئەوەى دیکەشى مامناوەند بووە.
 
د. گۆڤەند شێروانى، پسپۆرى نەوت بە رووداوى گوت: "نەوتى قورسى عێراق بە سێ دۆلار کەمتر لە مامناوەندەکە دەفرۆشرێت". 
 
لەو نەوتەی هەناردە کراوە، 19 ملیۆن  و 605 هەزار و 696 بەرمیلی نەوتت گەیارە بووە کە بە تەنکەر گوێزراوەتەوە بۆ بەندەرى خۆر زوبێر و لەوێوە هەناردە کراوە. 
 
هەروەها 170 هەزار و 626 بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بە تانکەر گوازراوەتەوە بەندەرەکان و لەوێوە هەناردەی ئوردن کراوە.
 
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە کۆمپانیاى نەوتى باکوور بە رووداوى گوت: "نەوتى کەرکووک رۆژانە بە بۆرییەکى چوار کیلۆمەترى دەگوێزرێتەوە بۆ کۆگاى نوێى کەرکووک و لەوێشەوە بە تانکەر دەگوازرێتەوە."
 
بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان عێراق و ئوردن هەیە، نەوتی عێراق بە 16 دۆلار کەمتر لە نرخی بازاڕ بە ئوردن دەفرۆشرێت.
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."