هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاوەیان بە خۆپێشاندرانی گۆڕەپانی تەحریر کرد

25-10-2022
گۆڤەند مستەفا
راکردنی چەند خۆپێشاندەرێک لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا
راکردنی چەند خۆپێشاندەرێک لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپێشاندان بەڕێوەچوو؛ هێزە ئەمنییەکان 3 کاژێر مۆڵەتیان بە خۆپێشاندەران دابوو لە گۆڕەپانەکە بمێننەوە؛ پێش تەواوبوونی وادەکە هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپێشاندران کرد و گۆڕەپانی تەحریریان پێ چۆڵکردن.
 
رۆژی سێشەممە 25-10-2022، مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە بەغدا رایگەیاند: ئەمڕۆ یادی سێ ساڵەی خۆپێشاندانی 25ی تشرینی یەکەمە کە لە ساڵی 2019 لە بەغدا دەستیپێکرد. هەر لەسەر داوای ئەوان هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10-10-2021 لە عێراق کرا.
 
ئەمڕۆ 25-10-2022، هەر بەو بۆنەیەوە ژمارەیەک خۆپێشاندەر چوونە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا.
 
هێزێکی زۆری ئەمنی رێگە و بان و هەردوو پردی سنەک و کۆمارییان لە شەوی رابردووەوە داخستبوو؛ ئەو رێگەیانەی بەرەو گۆڕەپانی تەحریریش دەچوون بە بەربەستی کۆنکرێتی داخرابوون. رێگە بە دەزگاکانی راگەیاندنیش نەدرا لە شوێنی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکان رووماڵ بکەن.
 
هەر لە بەغدا ئەنمار غازی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند: "خۆپێشاندەران سەرکۆنەی پشک پشکێنە لە هەوڵی نوێی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەن؛ ئەوان داوایانکرد بکوژانی خۆپێشاندانەکانی تشرینی 2019 ئاشکرا بکرێن." 
 
 
بە گوتەی پەیامنێری رووداو، هەندێک بەریەککەوتنی سووک لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا و هێزە ئەمنییەکان رێگەیان نەدا خۆپێشاندەران بەرەو پردی کۆماری بچن. دوای خۆرئاوابوونیش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا داوایکرد رێگەکان بکرێنەوە کە دوێنێ لە هەردوو بەری کەرخ و رەسافە داخرابوون. 
 
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە دەوروبەری کاژێر 5:30 خولەکی ئێوارەوە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر کرد.
 
پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و پۆلیس مۆڵەتی 3 کاژێریان بە خۆپێشاندەران دابوو و رایانگەیاند، دەبێت تاوەکو کاژێر 6 گۆڕەپانەکە چۆڵ بکەن و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەگەر دوای کاژێر 6 لەوێ بمێننەوە، ئەوا لە رێگەی هێزەوە پێیان چۆڵ دەکەن و ئەوەبوو فەرمانەکەیان جێبەجێکرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریکارێک لەکاتی دابەشکردنی بەشەخۆراک. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

بازرگانیی عێراق: بەشەخۆراکی چوار مانگی داهاتوو دابینکراوە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە هیچ کەمبوونێک لە مادەکانی سەبەتەی خۆراکدا نییە و رایگەیاند، بەشەخۆراکی چوار مانگی داهاتوویان بەتەواوی ئامادە کردووە.