بازرگانیی عێراق: بەشەخۆراکی چوار مانگی داهاتوو دابینکراوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

 رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە هیچ کەمبوونێک لە مادەکانی سەبەتەی خۆراکدا نییە و رایگەیاند، بەشەخۆراکی چوار مانگی داهاتوویان بەتەواوی ئامادە کردووە.
 
رۆژی یەکشەممە، 26ی نیسانی 2026 محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە کۆگاکانی ناوەندیی و لقەکانی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی مادە خۆراکییەکان، تەواوی مادە خۆراکییە سەرەکییەکان بەردەستە. پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی بەشەخۆراکیش بەگوێرەی خشتەی کاتی خۆیان و بەبێ هیچ بەربەستێک بەردەوامە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان زنجیرەیەک رێکاری پێشوەختەی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک گرتووەتەبەر، ئەویش لە رێگەی دابینکردنی کۆگاکردنی زیاتر و واژۆکردنی گرێبەستی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سەبەتەی خۆراک لە قۆناخی داهاتوودا.
 
بەگوتەی محەممەد حەنوون، وەزارەتەکەیان رۆژانە بە وردی چاودێریی جووڵەی کۆگاکردن، گواستنەوە و دابەشکردنی مادەکان دەکات. هەروەها گوتی: "پێش ئەوەی مادەکان رەوانەی کۆگاکانی بەغدا و پارێزگاکان بکرێن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێن، هەموویان پشکنینی تاقیگەیی وردیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالیتییەکەیان."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە

موقتەدا سەدر فەرمانی کشاندنەوەی چەک و گۆڕینی فەرماندەکانی سەرایا سەلامی لە کەربەلا دەرکرد

موقتەدا سەدر چەند بڕیارێکی لەبارەی دۆخی شاری کەربەلا دەرکرد و فەرمانی کرد بە کشاندنەوەی سەرجەم چەکەکان و گۆڕینی فەرماندە سەربازییەکانی سەرایا سەلام، ئەوەش دوای پێکدادانە چەکدارییەکانی شەوی رابردووی ئەو شارە.