زیاتر لە 15٪ـی دانیشتووانى عێراق و هەرێمى کوردستان نەخۆشیى درێژخایەنیان هەیە

26-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق، رێژەی 15.2%ـی دانیشتووانى عێراق و هەرێمى کوردستان نەخۆشیى درێژخایەنیان هەیە.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 26ـى شوباتی 2025) وەزارەتى پلاندانانى عێراق ئەنجامى رووپێویى کۆمەڵایەتیى و ئابووریى خێزانەکانى بڵاوکردەوە، کە دەستەى ئامارى عێراق بە هاوکاریى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان و بە پاڵپشتیی بانکى نێودەوڵەتى ئەنجامیداوە.       
 
ئەنجامەکانی رووپێوییە کۆمەڵایەتیى و ئابوورییەکەی خێزانەکان بەمشێوەیەیە: 
 
بەگوێرەی رووپێوییەکە، رێژەی 29%ـی خێزانەکان 5.9 کەسین، رێژەى بێکاریی ئەو کەسانەى تەمەنیان لە 15 ساڵ زیاترە، 13.5% پێکدەهێنن.
 
قەبارەى ناوەندى خێزان لە عێراق و هەرێمى کوردستان 5.9 ئەندامە و قەرەباڵخیى خێزان بەگوێرەى پێوەرى سێ کەس لە یەک ژووردا 29%ـیە.
 
ناوەندى داهاتى مانگانەى خێزانێک لە عێراق و هەرێمى کوردستان یەک ملیۆن و 188 هەزار دینارە، لەکاتێکدا ناوەندی خەرجیى خێزانەکان لە مانگێکدا یەک ملیۆن و 467 هەزار دینارە.
 
رێژەى ئەو کەسانەى تەمەنیان 15 ساڵ بەرەو سەرەوەیە و لەڕووى ئابوورییەوە چالاکن، 38.1%ـی دانیشتووان پێکدەهێنن، لەکاتێکدا 96.4%ـی خێزانەکانى عێراق کۆبۆنى خۆراکیی مانگانەیان هەیە.
 
بە گوێرەى ئەو رووپێوییە 15.2%ـی دانیشتووانى عێراق و هەرێمى کوردستان نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، 96.71%ـیش خێزانەکانیش تۆڕى کارەباى نیشتمانى گەیشتووەتە ماڵەکانیان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە