لە بەسرە ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت دەکەوێتەوە؛ گیانلەدەستدان و بریندار هەن

26-10-2025
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە کەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەندازیارێکی کێڵگەکە گیانی لەدەستداوە و 25 کرێکاریش بریندارن.
 
نواس سەباح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە (26ی تشرینی یەکەمی 2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەقینەوەیەک لە توربینێک لە کێڵگە نەوتییەکانی زوبێر پارێزگای بەسرە روویداوە.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق گوتی، "تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە."
 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای بەسرە وەریگرتووە، ئەندازیارێکی کێڵگەکە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستداوە و 25 کرێکاریش برینداربوون.
 
سەبارەت بە قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق گوتی، "تاوەکو ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت، قەبارەی زیانەکان دەرناکەون."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە

موقتەدا سەدر: بۆ خۆپاراستن لە شەڕ و پیلانگێڕی، ئاڵای سەوز هەڵبکەن

موقتەدا سەدر داوا لە شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە کرد بۆ پاراستنی ئیسلام و مەزهەبەکەیان لە "شەڕ و پیلانگێڕیی دووژمنان"، شەوی 23ی رەمەزان ئاڵای سەوز لەسەر ماڵ و باڵەخانەکان هەڵبکەن.