نەوتی عێراق: هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەبێ هیچ کێشەیەک دەستیپێکردەوە

27-09-2025
هێمن عەساف
کاتی کردنەوەی بۆرییەکە.
کاتی کردنەوەی بۆرییەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەستیپێکردەوە.
 
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەستیپێکردەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی نەوت، کاژێر 06:00ـی بەیانی، پرۆسەی هەناردەکردنەوە دەستیپێکردووە و بەبێ هیچ کێشەیەکی تەکنیکی بەڕێوەچووە، ئەوەش "سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ئەم دەستکەوتە گرنگە نیشان دەدات." 
 
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەم هەنگاوە بە "هەنگاوێکی دیار" وەسف دەکات "بۆ بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی بە گیانی هاوبەشی و هاوئاهەنگی بەرز، کە بەشدار دەبێت لە مسۆگەرکردنی بەردەوامیی هەناردەی نەوت و پشتگیریکردنی ئابووریی نیشتمانی."
 
لە ئاداری ساڵى 2023وە و لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگەی پاریس، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیرا، کە ئەوکات لەگەڵ نەوتى کەرکووکدا بڕەکەى رۆژانە دەگەیشتە نزیکەى 400 هەزار بەرمیل.
 
بەڵام دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردەکردنەوە و رێککەوتنی سێقۆڵیش لەگەڵ کۆمپانیاکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەناردە دەستیپێکردەوە.
  
لە قۆناخی یەکەمدا 190 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێت و، 24 بۆ 48 کاژێر پێویستە تاوەکو نەوت دەگاتە بەندەری جەیهان.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

پارێزگای نەینەوا: 40٪ـی کارەباکەمان بە نایاسایی بە فیڕۆ دەچێت

سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، نزیکەی 40%ـی کارەبای پارێزگاکە "ون دەبێت" و بەشێکی زۆری خەڵک و شوێنە گشتییەکان بە نایاسایی کارەبایان راکێشاوە؛ دەشڵێت: "دەستوەردانی سیاسی رێگرە لە لادانی سەرپێچییەکان."