موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق: لە یەک رۆژدا 23 هێرشمان بە درۆن کردووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن مقاوەمەی ئیسلامی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گرووپی "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایدەگەیێنێت، لە ماوەی یەک رۆژدا 23 هێرشیان لە رێگەی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی "دووژمن" لە عێراق و ناوچەکە. سەرایا ئەولیا دەمیش دەڵێت، پێنج هێرشیان کردووە.
 
سێشەممە، 31-03-2026، گرووپی ناسراو بە "موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی چالاکییە سەربازییەکانیاندا، 23 ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشانەدا "دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)" بەکارهێنراون و بنکەکانی ئەمریکایان لە ناوەوەی عێراق و لەسەر ئاستی ناوچەکەش کردووەتە ئامانج.
 
لەلایەکی دیکەوە، گرووپی چەکداری ئەولیا دەم، کە بەشێکە لە "مقاوەمەی ئیسلامی" ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2026 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 5 جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا.
 
گرووپەکە دەڵێت، ئەو هێرشانەیان لە تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک گەنجانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی بووە. 
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە، هەر دوای جەنگەکە گرووپە چەکدارەکانی عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتکردەوە و بوونە بەشێک لە جەنگەکە، لەو کاتەوە بەردەوام هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکەن.
 
ئەو گرووپە چەکدارانە، کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەناسێنن، دەڵێن لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا 699 هێرشیان کردووە. گرووپەکان بەرپرسیاریێتی زۆربەی ئەو هێرشانە لە ئەستۆ دەگرن، کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی رۆژنامەڤانەکە و  ساتی رفاندنی

هەموو شتێک لەبارەی ئەو رۆژنامەڤانەی لە بەغدا رفێندرا

ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە گەرمەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق، شێلی کیتلسن، رۆژنامەڤانی ناسراوی ئەمریکی لە شەقامی سەعدوون-ی ناوەڕاستی بەغدا رفێندرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی راوەدووناندا یەکێک لە رفێنەرەکان دەستگیرکراوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی رۆژنامەڤانەکە بەردەوامە.