یونیسێف بۆ رووداو: 7.3٪ـی منداڵانی عێراق کار دەکەن

29-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی کاری عێراق دەڵێت، بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی کارکردنی منداڵان، دەرماڵە و سەبەتەی خۆراک دابەش دەکەن. لقی عێراقی یونسێفیش ئاماژە بەوەدەکات، لە پارێزگاکانی عێراق 7.3%ـی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 17 ساڵ سەرقاڵی کارکردنن و بەشێکی ئەو منداڵانە خەریکی ئەو کارانەن، کە بۆ تەمەنی ئەوان مەترسیدارە.
 
رۆژی سێشەممە، 29ی نیسان، حەسەن خەوام، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەزارەتی کار دەرماڵەیەکی تایبەتی بۆ قوتابییان تەرخانکردووە، کە دوو ملیۆن و 300 هەزار قوتابی لێی سوودمەند بوون و ئەو دەرماڵەیە هاوکاربووە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 123 هەزار قوتابی بۆ خوێندن و ئەمەش تاڕادەیەکی باش هاوکاربووە لە کەمکردنەوەی رێژەی کارکردنی منداڵان."
 
بە گوێرەی وەزارەتی کار، دەرماڵەکە بۆ قوتابییانی سەرەتایی مانگانە 30 هەزار دینار، قوتابییانی ناوەندی 50 هەزار دینار و قۆناخی زانکۆ و پەیمانگاش 100 هەزار دینارە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی کاری عێراق گوتی: "جگە لە دەرماڵە، ئەو خێزانانەی منداڵەکانیان قوتابین سەبەتەی خۆراکییان پێدەدرێت، زیاتر لە دوو ملیۆن خێزانیش لەو پڕۆژەیە سوودمەندبوون."
 
هاوکات بەرپرسێکی باڵای سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان (یونیسێف) لە عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە گوێرەی سەرژمێرییەک کە لە ساڵی 2018 کراوە و MICS6 ناسراوە، لە پارێزگا فیدراڵییەکاندا 7.3%ی منداڵانی تەمەن 5 بۆ 17 ساڵ کاردەکەن، لە هەرێمی کوردستانیش، کە سەرژمێرییەکە لە هەولێر و سلێمانی کراوە و دەریدەخات، 13.1٪ی منداڵانی هەولێر و 7.1٪ی منداڵانی سلێمانی خەریکی کارکردنن."
 
ئەو بەرپرسەی یونیسێف گوتی، "بەشێکی ئەو منداڵانە خەریکی ئەو کارانەن کە بۆ تەمەنی ئەوان مەترسیدارە."
 
لەبارەی رێکار و هەنگاوەکانی ئەوان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردەیە، ئەو بەرپرسەی یونیسێف گوتی، "بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بە چەند رێکارێک کار دەکەین بۆ نەهێشتنی کارکردنی منداڵان، کە ئەوانیش پاڵپشتی کردنی یەکەکانی پاراستنی منداڵ، پێدانی هاوکاری بە خێزانە هەژارەکان، پێشخستنی ناونووسکردن و مانەوەی لە قوتابخانەکان بۆ ئەوەی منداڵان لە ژینگەیەکی سەلامەتی فێربووندا بمێننەوە، داکۆکیکردن لە یاسا و سیاسەتی نیشتمانی بەهێزتر بۆ نەهێشتنی کارکردنی منداڵان، هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە مەترسییەکانی کارکردنی منداڵان."
 
بە گوێرەی سەرژمێری گشتیی کە لە 20 بۆ 22ـی تشرینی دووەمی 2024 کرا، لە عێراق رێژەی کەسانی تەمەن خوار 5 ساڵ: 11.16٪ و رێژەی کەسانی تەمەن 5-14 ساڵ: 24.74٪ـە، لە هەرێمی کوردستانیشدا رێژەی کەسانی تەمەن خوار 5 ساڵ: 9.92٪ و رێژەی کەسانی تەمەن (5-14 ساڵ) تەمەنی کارکردن: 21.76٪ـە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی. وێنە: رووداو

رێکارى ژماردنى دەنگی هەڵبژاردن؛ تیروپشک بۆ هاودەنگەکان دەکرێت

تیروپشک بۆ بەربژێرە هاودەنگەکان، پڕکردنەوەی کورسى بەتاڵى بەربژێرى سەرکەوتوو لە لیستەکەى و هەژمارکردنى بەربژێرى ژنى دەرچوو بە دەنگى خۆى لەسەر رێژەى کۆتا، دیارترین ئەو رێکارانەن کە کۆمیسیۆن بۆ دابەشکردنى کورسی و گۆڕینى بەربژێرانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پەسندى کردوون.