داماك ئینتەرناشناڵ پڕۆژەی "حەریر رێزیدێنسز" لە ناوجەرگەی پڕۆژەی داماك هیڵز بەغدا رادەگەیێنێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
پڕۆژە نوێیەکە کە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایە، ئەزموونێکی نیشتەجێبوونی هاوچەرخی گشتگیر پێشکێش دەکات و پێوەرە جیهانییەکانی تەلارسازیی مۆدێرن دەگوازێتەوە بۆ عێراق.
 
دووبەی/ بەغدا، 25ی نیسانی 2026: کۆمپانیای داماك ئینتەرناشناڵ، پێشەنگی جیهانی لە کەرتی گەشەپێدانی خانووبەرەی ئاستبەرز (لوکس)، رایگەیاند کە پڕۆژەی "حەریر رێزیدێنسز" لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی داماك هیڵز بەغدا دەست پێ دەکات.
 
ئەم هەنگاوە وەک درێژەپێدەری دیدگای داماك دێت بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ئاستبەرز لەسەر ئاستی جیهان، و دەبێتە زێدەکرانێکی جۆری بۆ دیمەنی ئاوەدانکاریی مۆدێرن لە بەغدای پایتەخت.
 
پڕۆژە نوێیەکە لە دوو باڵەخانەی دراوسێ پێکدێت کە بە بەرزیی 12 نهۆم سەریان کێشاوە و 210 یەکەی نیشتەجێبوونی جۆراوجۆر لە شوقەی یەک ژووری، دوو ژووری و سێ ژووری نوستن لەخۆدەگرن، شوقەکان خاوەنی باڵکۆنی فراوان و دیمەنی ئەفسوناویین بۆ سەر دەریاچەکان و سروشتە سەوزەکەی دەوروبەری، ئەمەش ئەزموونێکی بێوێنەی ژیان بە دانیشتووانەکەی دەبەخشێت.
 
پڕۆژەی "حەریر ڕێزیدێنسز" کە دیزاین و شێوازە گشتییەکەی لە نەرمی و شکۆمەندیی قوماشی (حەریر)ەوە ئیلهامی وەرگرتووە، نموونەیەکی تەواوی ژیانی شارییە کە تێیدا ڕەهایی دیزاینی تەلارسازی، گیانی کۆمەڵگەی گشتگیر، ئارامی سروشت و شێوازی ژیانی لوکس بەیەک دەگەن، هاوشێوەی ئەو ئەزموونەی داماك هیڵز لە دوبەی وەک یەکێک لە دیارترین کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەکان چەسپاندی و چەمکێکی نوێی بۆ ژیانی هاوچەرخ لە ناوچەکەدا خوڵقاند.
 
سەبارەت بەم پڕۆژەیە، ئەمیرە سەجوانی، ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمپانیای داماك، رایگەیاند: "پڕۆژەی حەریر رێزیدێنسز گوزارشت لە دیدگای ئێمە دەکات بۆ پەرەپێدانی شوێنی نیشتەجێبوونی ناوازە کە ئاستی ژیانی هاوچەرخ لە بەغدا بەرز بکاتەوە، ئەویش لە رێگەی ئاوێتەکردنی شکۆمەندیی جیهانی و رەسەنایەتی ناوخۆیی، ئێمە لە داماك بڕوامان بە گرنگیی پێشکێشکردنی پڕۆژەگەلێک هەیە کە بەهایەکی راستەقینە بە کەرتی خانووبەرە لە عێراق ببەخشن و شێوازێکی ژیانی گشتگیر بۆ دانیشتووان فەراهەم بکەن لە ناو کۆمەڵگەیەکدا کە رەنگدانەوەی کوالێتی، داهێنان و ناوازەیی بێت."
 
پڕۆژەکە بە شوێنە ستراتیژییەکەی لە بەرامبەر مەیدانی عەباس بن فەرناس دەناسرێتەوە، کە تەنها 5 خولەک بە ئۆتۆمبێل لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و زانکۆکانی دەوروبەرییەوە دوورە، هەروەها 10 خولەک لە ناوچەی سەوز و گەڕەکی مەنسوور، و 15 خولەکیش لە هۆتێلە دیارەکانی پایتەختەوە دوورە.
 
بۆ تەواوکردنی ئەم تابلۆیە، پڕۆژەی "حەریر رێزیدێنسز" کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی نایابی وەک هۆڵی وەرزشی مۆدێرن و شوێنی کارکردنی گونجاو و سەردەمیانە پێشکەش دەکات، هەروەها دانیشتووان سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییە گشتگیرەکانی ناو کۆمەڵگەی داماك هیڵز بەغدا، کە باخچەی خێزانی، یاریگای وەرزشی هەمەجۆر، کەنارئاوی ماليبۆ بە شەپۆلی دەستکرد، یانەی کۆمەڵایەتی "ذا کڵەب هاوس"ی مۆدێرن و ناوچەی بازرگانی لەخۆدەگرێت، تاوەکو ژیان لە ناو ئەم کۆمەڵگەیەدا پڕ بێت لە وزە و شادی.
 
لە هەمان کاتدا کە ئەم پڕۆژەیە ئیلهامی لە پێوەرە جیهانییەکانی شکۆمەندی وەرگرتووە، بە تەواوی لەگەڵ رۆحی دێرینی بەغدا و کەلەپوورە دەوڵەمەندە رۆشنبیرییەکەیدا ئاوێتە دەبێت، ئەو شارەی کە بە درێژایی مێژوو لەسەر کەنارەکانی رووباری دیجلە، مەڵبەندی شارستانیەت و زانست و هونەر و خاڵی بەیەکگەیشتنی کولتوورە مرۆییەکان بووە، دیدگای "حەریر رێزیدێنسز" وەک درێژەپێدەرێکی هاوچەرخی ئەم ناسنامە رەسەنە دێت، کە تێیدا میراتی شارستانیی بەغدا و زمانی تەلارسازیی مۆدێرن بەیەک دەگەن، تاوەکو ئەزموونێکی نیشتەجێبوون پێشکەش بکەن کە لە یەک کاتدا رەسەنایەتی شوێن و تەمای دواڕۆژ بەرجەستە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لەو چەکانەی دەستی بەسەردا گیراوە

لە بەغدا 13 ئۆتۆمبێل و چەکێکی زۆری 'ئەبو درع' دەستیان بەسەرداگیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند شوێنێکی ئیسماعیل حافز لامی ناسراو بە (ئەبو درع) و کوڕەکانی. لە ئەنجامدا دەست بەسەر 13 ئۆتۆمبێل و بڕێکی زۆر چەک و پارەدا گیراوە و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون.