پسپۆرێکی دیجیتاڵی: زیاتر لە 2.6 ملیۆن گەڕان بۆ ناوەکەی عەلی زەیدی کراوە

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

داتا دیجیتاڵییەکان دەریدەخەن، ناوی عەلی فالح زەیدی، بەربژێری راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، گەڕانێکی زۆری لە ئینتەرنێت بۆ دەکرێ.
 
رۆژی سێشەممە، 28ـی نیسانی 2026، مستەفا حەدیسی، پسپۆڕی شیکاریی دیجیتاڵی رایگەیاند، لە ئێوارەی 27ـی نیسانەوە بەکارهێنەرانی عێراق زیاتر لە 2.6 ملیۆن جار گەڕانیان بۆ ناوی عەلی زەیدی کردووە.
 
ئەو پسپۆڕە راشیگەیاند، ئەم ژمارە زۆرەی گەڕان نیشانەی ئەوەیە کە بەکارهێنەران لە قۆناخی "وەرگرتنی زانیاریی پێشوەختە" چوونەتە قۆناخی "وردبینی و لێکۆڵینەوە" لە کەسایەتیی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو.
 
مستەفا حەدیسی دەڵێ، لە رەفتاری دیجیتاڵیی عێراقییەکاندا، زۆرجار قسەی زۆر دەبێتەهۆی دروستبوونی پرسیار لای بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بزانن ئەو کەسە کێیە. 
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم بایەخە زۆرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە عەلی زەیدی "رووخسارێکی نوێیە، گەنجە و لە دەرەوەی میراتی سیاسیی نەریتیی عێراقە."
 
ئێوارەی دووشەممە 27ی نیسانی 2026، چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق بەربژێر کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە