بە مووشەک هێرشکرایە سەر پاڵاوگەی سینییە لە بێجی

29-11-2020
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن پاڵاوگەی سینییە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پاڵاوگەی سینییە بە مووشەک هێرشیکرایە سەر و رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2020، مووشەکێک لە پاڵاوگەی سینییە لە ناوچەی بێجی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک ئاگر لە کۆگایەکی پاڵاوگەی سینییە کەوتەوە، بەڵام بە هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و رووداوەکەش هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
 
حامد یونس، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن رایگەیاند، لە چەند کاژێری داهاتوودا پاڵاوگەکە دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
 
لای خۆیەوە، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لەو هێرشەی سەر پاڵاوگەی سینییە راگەیاند.
 
پاڵاوگەی سینییە رۆژانە توانای پاڵاوتنی 20 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، لە ساڵی 2017 حکومەت بەگەڕیخستەوە، دوای ئەوەی بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی داعش زیانی زۆری بەرکەوت لە ساڵی 2014دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق

راوێژکارێکی سوودانی بۆ رووداو: نەگەیشتنى دۆلار پەیوەندی بە وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانەوە هەبوو

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی نەگەیشتنی دۆلاری فرۆشی نەوت لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەڵێ، ئەو دۆخە کاتی و کورتخایەنە و هۆکاری لۆجیستی هەبووە کە سەرەکیترینیان داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان بوو