دەرکەوتنی فڕۆکەیەک لەسەر نەخشەی گووگڵ لە بیابانێکی عێراق هەرا دەنێتەوە

29-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وێنەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە بیابانی وەرکای نێوان پارێزگاکانی زیقار و موسەننا لە نەخشەی گووگڵ، مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە.
 
بەگوێرەی نەخشەی گووگڵ، فڕۆکەکە کە لە جۆری Airbus A320ـە، لە نزیک شاری شوێنەواریی وەرکا لەسەر هێڵەکانی درێژی و پانی (31°20'14"N 45°39'14"E) وەستاوە، بێ ئەوەی هیچ فڕۆکەخانەیەک یاخود رێڕەوێکی نیشتنەوە لەو ناوچەیە هەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، 29-11-2025، موهەنەد موزهر شمەری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی موسەننا، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوو مانگ لەمەوبەر درۆنێک لە قەزای خزر کەوتە خوارەوە و تێکشکاوە،" کە دەکەوێتە تەنیشت بیابانی وەرکا. شمەری گوتیشی، "هیچ بابەتێکی دیکە لە ناوچەکە نییە و هەموو شوێنەکان لەژێر کۆنترۆڵدان."

 

 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، بە رووداوی گوت، "زۆرجار 'ژاوەژاو' لەسەر نەخشەی فلایت رادار دەردەکەوێت، بەڵام راستەقینە نییە." بە گوتەی گوتەبێژی گواستنەوەی عێراق، ئەوەی دەبینرێت رەنگە تەنیا شێواندنێکی کاتیی سیگناڵەکان بێت و لە راستیدا نەبێت.
 
دیار بەکر، شارەزای نەخشەی دیجیتاڵی بە رووداوی گوت، "مانەوەی وێنەی فڕۆکەکە، تاوەکو ئەو کاتەیە کە مانگی دەستکرد لە مانگی نیسانی داهاتوو وێنەی ناوچەکە نوێ دەکاتەوە، ئەوکات وێنە کۆنەکە دەبێتە ئەرشیڤ."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا.

ناوى حیزبوڵڵا و حوسییەکان بە 'هەڵە' بۆ بلۆککردنى پارەکانیان نێردراوە و 'لە دەرەوە بۆ عێراق هاتووە'

"لیستەکە بەبێ پاککردنەوە بڵاوکراوەتەوە"، ئەوە پاساوی بانکی ناوەندیی عێراق بوو بۆ کەمکردنەوەى ئەو گرژییەى بەهۆی ناوهێنانی حیزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای حوسییەکانی یەمەن وەک تۆمەتبار بە تیرۆر دروست بوون، هەرچەند بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی 18 رۆژی بەسەردا تێپەڕیبوو.