رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت بۆ بینینی یارییەکانی مۆندیال بچنە ئەو وڵاتە و رایدەگەیێنێت، کڕینی تیکت "گەرەنتیی وەرگرتنی ڤیزا ناکات."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئاگادارییەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: "بوونی تیکتی یارییەکان گەرەنتیی وەرگرتنی ڤیزا ناکات؛ دەبێت هەموو پێشکەشکارێکی داواکاریی ڤیزا مەرجەکانی شیاوبوونیان تێدابێت و رێکاری پشکنینی ئەمنیی پێویست تەواو بکەن."
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لەو کەسانە کردووە کە تیکتی یارییەکانیان کڕیوە، "لە زووترین کاتدا" داواکاریی وەرگرتنی ڤیزا پێشکێش بکەن بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبن.
مۆندیالی تۆپی پێ لە 11ـی حوزەیران بۆ 19ـی تەممووزی 2026 بە هاوبەشی لەنێوان ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەبچێت. لە پاڵەوانێتییەکەدا 104 یاری لە 16 شاری جیاواز دەکرێن، کە 52 یارییان لە یاریگەکانی ئەمریکا دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ