رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی سەرچاوەیەک بۆ رووداو، پارتی شاخەوان عەبدوڵڵای لە بەربژێرکردن بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کشاندەوە.
هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پارتی فەرهاد ئەترووشی بۆ پۆستەکە بەربژێر دەکات.
رۆژی دووشەممە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی هەڵبژێردران. دواتر دوو گەڕی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کران و کەسیان دەرنەچوون.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە پارتی و رێبوار کەریم لە رەوتی هەڵوێست بەربژێر بوون، لە گەڕی دووەم رێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێنا.
دوای دەنگۆی کشاندنەوەی شاخەوان عەبدوڵڵا باسی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دەنگدانەکە دەکرێت.
هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە بەغدا دەڵێت، دوو رێگە هەیە، یان دەبێت رێبوار کەریمیش بکشێتەوە، یان دەبێت بڕگەی 7 هەمواربکرێتەوە بۆ ئەوەی گەڕی سێیەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ