چوارچێوەی هاوئاهەنگی: نووری مالیکی بەربژێری ئێمەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران

31-01-2026
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت، دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق "پرسێکی دەستووریی تەواو عێراقییە" و دووپاتیدەکاتەوە، نووری مالیکی بەربژێری ئەوانە بۆ ئەو پۆستە.

رۆژی شەممە، 31-01-2026، چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوای کۆبوونەوەی ژمارە 261ی خۆی لە نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە بەغدا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران پرسێکی دەستووریی تەواو عێراقییە و لە رێگەی میکانیزمەکانی پرۆسەی سیاسی و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان ئەنجام دەدرێت، دوور لە هەر کارپێکردن و گوشارێکی دەرەکی."
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی جارێکی دیکە جەختی لە هەڵوێستی خۆی کردووەتەوە و پابەندبوونی خۆی بە بەربژێرکردنی نووری مالیکی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق راگەیاندووە.
 
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوە، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە خوازیاری دروستکردنی پەیوەندیی هاوسەنگن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە مەرجێک لەسەر بنەمای "رێزگرتنی یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆ" بێت.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە پابەندی وادە دەستوورییەکان بن و هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە رەزامەندیی هەموو لایەنەکان بەدەستبهێنێت.  
 
بڕیاربوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە 27ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکەی دواخست.
 
بەپێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق، سبەی یەکشەممە، 1-2-2026، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵىژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لە بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدایە لە هەموو پارێزگاکان بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە.

پەرلەمانی عێراق هەشت بڕیاری لەبارەی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەرکرد

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارنامەیەکی هەشت خاڵی لەبارەی پرسی نەوت و مووچە پەسند کرد؛ تێیدا حکومەتی فیدراڵی پابەند دەکات بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی رێگەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت.