گرووپێکی چەکداری عێراق هەڕەشە لە کوێت و سووریا دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا، رایگەیاند لەگەڵ بەردەوامبوونی جەنگەکە، هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ هێرشی وشکانی بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی زیادیان کردووە و شەڕەکە لە قۆناخی سنووردارەوە بەرەو شەڕێکی گشتگیر دەچێت.
 
ئەبو ئاڵا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا لە بڵاوکراوەیەکدا کە رۆژی سێشەممە، 31ی ئاداری 2026 بڵاویکردووەتەوە، دوو هۆشداریی داوە، "یەکەم ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا خاکی کوێت وەک خاڵی دەستپێک بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنن، بەرەی بەرگری ئەمە بە شکاندنی سنوورە ئەمنییە هەرێمییەکان دادەنێت.
 
هەروەها دەڵێت، هەواڵ هەیە کە جۆلانی (ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سووریا) نیازی بەزاندنی سنوورەکان و جووڵەکردنی هەیە لە ناو خاکی لوبناندا کە بە گوتەی وەلائی، ئەمە لە خزمەت هێزەکانی ئیسرائیلدایە دژ بە لوبنان.
 
ئەبو ئاڵا وەلائی هۆشداری دەداتە هەردوو وڵاتەکەی دراوسێی عێراق و دەڵێت: "هەر کام لەم دوو سیناریۆیە رووبدەن، بەرەی بەرگری ناچار دەبێت هەنگاوی هاوشێوە بگرێتەبەر و بەپێی هاوکێشەی وەڵامدانەوەی هاوشێوە، ئەوانیش سنوورە هەرێمییەکان دەبەزێنن."
 
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ی شوباتەوە دەستیپێکردووە و بەردەوامە، هەر دوای جەنگەکە گرووپەکە بە پاڵپشتی راستەوخۆیان لە ئێران لە جەنگەکە تێوەگلاون و بەردەوام هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی عێراق لەوانەش کوێت دەکەن.
 
بەهۆی هێرشی گرووپی چەکدارەکانی عێراقەوە بۆ سەر کوێت، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە تاوەکو ئێستا دووجار هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراقی بانگهێشت کردووە و یاداشتنامەی ناڕەزایی پێداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی رۆژنامەڤانەکە و  ساتی رفاندنی

هەموو شتێک لەبارەی ئەو رۆژنامەڤانەی لە بەغدا رفێندرا

ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە گەرمەی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق، شێلی کیتلسن، رۆژنامەڤانی ناسراوی ئەمریکی لە شەقامی سەعدوون-ی ناوەڕاستی بەغدا رفێندرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی راوەدووناندا یەکێک لە رفێنەرەکان دەستگیرکراوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەی رۆژنامەڤانەکە بەردەوامە.