3461 فەرمانی دەستگیرکردن لە عێراق لەسەر گەندەڵی دەرکراون؛ 21 یان پلەیان وەزیر بووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی دەستپاکیی عێراق لە ساڵی 2026دا زیاتر لە سێ هەزار فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دەرکردووە کە 21ـیان وەزیر بوون یان پلەی وەزیریان هەبووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی ئاداری 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق راپۆرتی ساڵانەی چالاکییەکانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، پار لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ 14 هەزار و 645 کەس دەرکردووە کە 18ـیان وەزیر و 276ـیان پلەی تایبەتیان هەبووە، کە بەڕێوەبەری گشتی و هاوپلەکانیان بوون.
 
لەو ماوەیەدا دەستەی دەستپاکی 37 هەزار و 175 هەواڵی لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی پێگەیشتووە و لێکۆڵینەوەی لە 31 هەزار و 355 دۆسیەی گەندەڵی کردووە.
 
دەستەکە 3461 فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دەرکردووە کە 21 وەزیر بوون یان پلەی وەزیریان هەبووە، 118ى دیکەیان خاوەن پلەی تایبەت بوون. هەروەها 1950 فەرمانی راگرتن و 215 بڕیاری رێگری لە گەشتکردنی دژی ئەو کەسانە دەرکردووە کە تۆمەتبار بوون بە گەندەڵی.
 
لە رێگەی ئەو دۆسیە گەندەڵییانەی لێکۆڵینەوەیان لێکردوون، دەستەکە رێگری لە بردنی زیاتر لە 837 ملیار دینار و 550 هەزار و 815 دۆلار کردووە. 
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە، لێکۆڵینەوەی لە 116 پڕۆژەی پەککەوتوو لە 10 پارێزگا کردووە کە بەهاکەیان بە جیا زیاتر لە 946 ملیار دینار لەگەڵ  712 ملیۆن دۆلار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

100 تانکەری نەوت لە رێگەی دەروازەکەوە بۆ سووریا بەڕێکران

هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگەی سووریاوە دەستیپێکرد

هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە تانکەر لە رێگەی سووریاوە دەستیپێکرد و یەکەم کاروانی تانکەری نەوت لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلیدەوە بەرەو سووریا بەڕێکەوت. هاوکات، دەروازە گومرگییەکەش بە فەرمی کرایەوە.