لەبەر یاریی هەڵبژاردەی عێراق، سبەی کاژێر 9:00 دەوام دەستپێدەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا سبەی دەوامی فەرمانبەران یەک کاژێر دوابخرێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دەوامی فەرمیی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ سبەی چوارشەممە، لە بری کاژێر 8:00، لە کاژێر 9:00ی بەیانی دەستپێبکات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەیرانی عێراق، بڕیارەکە بە مەبەستی رەخساندنی دەرفەتە بۆ بینینی یاری هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا، کە کاژێر 6:00ی بەیانی بە کاتی بەغدا بەڕێوەدەچێت.
 
هەروەها ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە پاداشتی دارایی شایستە بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق تەرخان بکرێت لە ئەگەری سەرکەوتنیان بۆ یارییەکانی مۆندیال.
 
هەڵبژاردنی عێراق کاژێر 6:00ی بەیانیی سبەی چوارشەممە، یارییەکی چارەنووسسازی لەگەڵ هەڵبژادەی بۆلیڤیا هەیە، ئەگەر بیباتەوە دەگاتە جامی جیهانی کە بڕیارە لە ئەمریکا و کەنەدا بەڕێوەبچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە