دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق بۆ رووداو: داخستنی ئاسمانی عێراق 72 کاژێر درێژکرایەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق داخستنی ئاسمانی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ 72 کاژێری دیکە درێژ کردەوە، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 31ـی ئاداری 2026، جیهاد دیوان، گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درێژکردنەوەکە لە کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە (31ی ئاداری 2026) دەستپێدەکات تاوەکو هەمان کاژێری رۆژی هەینیی 3ی نیسان.
 
بەهۆی هێرشی ئەمریکا/ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە 28ـی شوباتەوە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکاندا داخراوە.
 
گوتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، داخستنی ئاسمانی عێراق گەشتەکانی هاتوو، رۆیشتوو و تێپەڕبوو دەگرێتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری داخستنی ئاسمانی عێراق رێکارێکی خۆپارێزییە و لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامە بۆ دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی.
 
هەریەک لە ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا، ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردن بە مووشەک و فڕۆکە لە جەنگى نێوانیان بەکاردەهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ساتی هێرشەکە

حەشدی شەعبی کوژرانی دوو چەکداری و برینداربوونی 4ی دیکەی رادەگەیێنێت

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرش کراوەتە سەر لیوای 17یان لە سنووری قەزای روتبە لە ئەنبار و 6 چەکداریان کوژران و بریندار بوون