WHO: لە سووریا 15 ملیۆن کەس پێویستیان بە چاودێریی تەندروستییە

03-01-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، 15 ملیۆن کەس لە سووریا پێویستیان بە چاودێریی تەندروستییە.
 
مارگارێت ھاریس لەبارەی دۆخی تەندروستی لە سووریا دوای رووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، رایگەیاند، رێکخراوەکەیان لە ساڵی 2011ـەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە پێشکێشکردنی یارمەتی مرۆیی و تەندروستی بە سووریاییەکان.
 
گوتەبێژی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی گوتی، لەو 15 ملیۆن کەسە لە سووریا پێویستیان بە چاودێریی تەندروستییە، سێ ملیۆنیان ئاوارەن.
 
زۆربەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سووریا بەهۆی شەڕەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
 
ماهر شەرع، وەزیری تەندروستیی حکومەتی کاتیی سووریا رۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە دیمەشق رایگەیاند، زیاتر لە 2000 قەرەوێڵەی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی سووریا هەن، بەڵام تەنیا 950 قەرەوێڵەیان کاران.
 
بەرپرسەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ھەوڵی زیاتر دەدات، بۆ پێشکێشکردنی یارمەتیی تەندروستی بەو کەسانەی کە لە سووریا پێویستیان بە چاودێری ھەیە و گوتی، "ھەوڵدەدەین چاودێریی تەندروستی لەو ناوچانەی سووریا دابین بکەین کە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لێی نیشتەجێن".
 
مارگارێت ھاریس گوتی: "ئاساییبوونەوەی سیستمی تەندروستی لە سووریا، پەیوەندیدارە بەو کەسانەوە کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکەن و ئارەزوویان بۆ بەدیھێنانی ئەو خزمەتگوزارییە ھەیە، چونکە خزمەتگوزاری تەندروستی لەسەر بنەمای باڵەخانە نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە توانا و پاڵپشتی مرۆڤەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاهەنگی نەورۆز لە حەلەب

وردەکاری و کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک هاونیشتمانی لە حەلەب

ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو. هەزاران کەس بەشدارییان کرد لە نەتەوە، پێکهاتە و بەرپرسیاریەتی جیاواز. لە کاتی گەڕانەوەی کوردانی عەفرین کە بۆ بەشداری ئاهەنگەکە چووبوونە شارەکە لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە هێرشیانکرایە سەر. لەوێ سوکایەتی بە ئاڵای کوردستانکرا و لە ژمارەیەک هاونیشتمانیش درا