مووشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی مەزە لە دیمەشق کەوتە خوارەوە

دوێنێ کاژێر 10:17
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو لە دیمەشق رایگەیاند، دەنگی سێ تەقینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی مەزە بیستراوە.
 
میدیای فەرمیی سووریاش لەبارەی دەنگی ئەو تەقینەوانە بڵاویکردەوە، مووشەکێک کە سەرچاوەکەی نەزانراوە لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی مەزە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
 
لە دوای رووخانی ئەسەدەوە (تاوەکو کانوونی یەکەمی 2025)، ئیسرائیل زیاتر لە 1000 هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر سووریا و لە نێوان 70% بۆ 80%ی تواناکانی ستراتیژیی سووریای وێران کردووە.
 
ئیسرائیل تەنیا بە هێرشی ئاسمانی نەوەستاوە، بەڵکوو "هێڵی ئاڵفا" (رێککەوتنی 1974)ی تێپەڕاند و بە وشکانی کۆنترۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوانی لە باشووری ئەو وڵاتە کرد.
 
سوپای ئیسرائیل لووتکەی چیای حەرەموون (بەشی سووریا)، شاری قونەیتەرە و شارۆچکەکانی وەک خان ئەرنەبە و قەتەنای کۆنترۆڵ کردووە.
 
ئامانجی ئەم کارانە دروستکردنی "ناوچەیەکی ئارام"ی جیاکەرەوە و رێگریکردنە لە نزیکبوونەوەی هەر گرووپێکی چەکدار لە سنووری جۆلان.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە