رووداو دیجیتاڵ
ژمارەی کوژراوان لە هەموو لایەنەکانی شەڕی نێوخۆیی سوەیدای سووریا، لە مانگی ئازارەوە، گەیشتووەتە 3 هەزار و 278 کەس. سەرەڕای هەوڵە نێوخۆیی و ناوچەییەکان، هێشتا دۆخی سوەیدا ئاسایی نەبووەتەوە و تەنیا لە رۆژی شەممەدا، 32 کەس لە سووریا بە هۆکاری جیا کوژراون، کە 11یان لە سوەیدا بووە و گولـلەباران کراون؛ ژن و منداڵیشیان تێدا بووە.
سۆلین محەممەدئەمین، پەیامنێری رووداو لە سووریا، کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆیی سوەیداوە رووماڵی رووداوەکان دەکات دەڵێت، "ئێستا لە سوەیدا شەڕی سەخت نەماوە، بەڵام لە ئاستی مەفرەزە و گرووپی بچووک، ناوە ناوە شەڕ و کوشتار دەبێت."
بە گوتەی پەیامنێری رووداو، ئێستا گەورەترین کێشە لە سوەیدا، نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو ئاو و کارەبا و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەیە.
سێ هەزار و 278 کوژراو لە مانگی ئازارەوە
لە پارێزگای سوەیدا، لە مانگی تەمموزدا پێکدادانی خوێناوی چەکداری روویدا و بەخێرایی گۆڕا بۆ کۆمەڵکوژی و کوشتن لەسەر بنەمای هۆز و تائیفە. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، کۆمەڵکوژی و سووکایەتیکردن بە هاووڵاتیی سڤیل هەبوون، کە سووکایەتی زارەکی، لێدان و تەقەکردن تەنیا لەبەر ناسنامەی تائیفی لەخۆدەگرێت.
ئاماری قوربانییەکان لە بەیانیی رۆژی 13ـی تەممووزەوە بەهۆی شەڕ و کوشتنی مەیدانی و بۆردوومانی ئیسرائیلەوە، گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار کوژراو.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ، شاری سوەیدا لە ژێر گەمارۆیەکی کرداری و گوشاری ئەمنی توونددایە، لەگەڵ بەردەوامی گرژی و پێشێلکارییەکان. لە کاتێکدا خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە گۆڕەپانی شارەکە بەردەوامن، کە لە گۆڕەپانێکی داواکاری بۆ رووخاندنی رژێمەوە گۆڕاوە بۆ گۆڕەپانێک کە سەرکۆنەی دەسەڵاتی ئێستا دەکات، "وەک ئاماژەیەک بۆ رەتکردنەوەی هەر هێزێکی چەکداری دەرەکی یان ناوخۆیی کە دەستێوەردان لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دەکات و دابەشبوونی تائیفی بۆ سەپاندنی واقیعێکی نوێ بەکاردەهێنێت."
98 ژن و 46 منداڵ لەنێو کوژراواندا هەن
لە مانگی ئادارەوە، لە سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆیی و گرووپە چەکدارەکان کە دواتر لە ناوەڕاستی مانگی تەممووز بووە شەڕی سەخت لەنێوان هێزە دەشتەکییەکان (بەدەوییەکان) و دروزەکان و دواتر حکومەتی سووریا دەستێوەردانی کرد، تاوەکو کار گەیشتە دەستێوەردانی راستەوخۆی ئیسرائیل، سێ هەزار و 278 هاووڵاتی کوژراون، لەنێویاندا 98 ژن و 46 منداڵ هەن.
ئاماری قوربانییان، بەپێی راپۆرتێکی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بۆ رووداوی ناردووە:
مانگی ئادار
144 کەس کوژراون، لەنێویاندا دوو ژن و سێ منداڵ
حەلەب: 9 پیاو
حەما: 19 پیاو، کە 13یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
گوندەواری دیمەشق: 23 پیاو، 4 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
لازقیە: 12 کەس، لەنێویاندا ژنێک و دوو منداڵ، 8 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
دەرعا: 12 پیاو
حومس: 33 کەس، لەنێویاندا ژنێک و منداڵێک، 27 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
دیمەشق: 4 پیاو، دوو یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
دێرەزوور: سێ پیاو
تەرتووس: 29 پیاو، 13یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
هەروەها کوژرانی هەزار و 682 کەسی سڤیل پشتڕاستکراوەتەوە، وەک روانگەی سووری دەڵێت: لە ئەنجامی پاکتاوی تائیفی کوژراون. ئەم ئامارە لە رۆژی 6ـی ئادارەوە لە بەرزاییەکانی کەناراوەکان و گوندە عەلەوییەکان تۆمارکراوە.
ئاماری کۆمەڵکوژییەکان لە 6ـی ئادارەوە بەپێی پارێزگاکان:
ژمارەی کۆمەڵکوژییە تۆمارکراوەکان: 63 کۆمەڵکوژی لە کەناراوەکانی سووریا و ناوچە شاخاوییەکان

کۆی گشتی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان:
لازقیە: 872
تەرتووس: 525
حەما: 272
حومس: 13
نیسان: 137 کەس، لەنێویاندا 7 ژن و دوو منداڵ، بەم شێوەیە دابەشبوون:
تەرتووس: 8 پیاو، 5یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
دەرعا: 7 پیاو
حومس: 60 (52 پیاو، منداڵێک، 7 ژن)، 44ـیان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
ئیدلب: 4 پیاو
دیمەشق: 10 پیاو، 7یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەما: 15 (14 پیاو و منداڵێک)، 7 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
گوندەواری دیمەشق: 5 پیاو، یەکێکیان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراوە
لازقیە: 11 پیاو، 8 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەلەب: 17 پیاو، 3 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
ئایار: 109 کەس، لەنێویاندا 6 ژن و 3 منداڵ، بەم شێوەیە دابەشبوون:
حەلەب: 11 پیاو
لازقیە: 23 کەس، (لەنێویاندا ژنێک و 3 منداڵ)، 16 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەما: 23 پیاو، 10 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
دەرعا: 3 پیاو
حومس: 27 کەس (لەنێویاندا 4 ژن)، 25 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
گوندەواری دیمەشق: 10 پیاو
دێرەزوور: پیاوێک
تەرتووس: 6 پیاو، 5 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
دیمەشق: 4 کەس (لەنێویاندا ژنێک)، یەکیان یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراوە
ئیدلب: پیاوێک
حوزەیران: 105 کەس، (96 پیاو، 5 ژن، و 4 منداڵ) بەم شێوەیە دابەشبوون:
گوندەواری دیمەشق: 7 پیاو، 3 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەما: 24 (20 پیاو، 3 ژن و منداڵێک)، 11 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەلەب: 6 پیاو.
دەرعا: 10 (9 پیاو و منداڵێک)
دیمەشق: 5 پیاو، 5 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حومس: 33 (32 پیاو و منداڵێک)، 16 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
لازقیە: 16 (13 پیاو، 2 ژن و منداڵێک)، 16 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
سوەیدا: 1 پیاو، کە بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراوە
دێرەزوور: پیاوێک
تەرتووس: دوو پیاو، کە بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون

تەممووز: 92 کەس (86 پیاو، 4 ژن و دوو منداڵ)، بەم شێوەیە دابەشبوون:
دیمەشق: 12 پیاو، 8 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
گوندەواری دیمەشق: 8 (7 پیاو و ژنێک)، 6 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حومس: 20 (18 پیاو و 2 ژن)، 16 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەما: 23 (20 پیاو، 1 ژن و 2 منداڵ)، 15 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
لازقیە: 7 پیاو، 6 یان بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
حەلەب: 13 پیاو
تەرتووس: 2 پیاو، کە بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراون
ئیدلب: 3 پیاو
سوەیدا: 1 پیاو، کە بەهۆی ناسنامەی تائیفییەوە کوژراوە
دەرعا: 1 پیاو
دێرەزوور: 2 پیاو
ئاماری ورد بەپێی مانگەکان، لەگەڵ روونکردنەوەی ژمارەی ژنان و منداڵان:
کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکان
ئادار: 144 کوژراو، لەنێویاندا دوو ژن و 3 منداڵ
نیسان: 137 کوژراو، لەنێویاندا 7 ژن و دوو منداڵ
ئایار: 109 کوژراو، لەنێویاندا 6 ژن و سێ منداڵ
حوزەیران: 105 کوژراو، لەنێویاندا 5 ژن و 4 منداڵ
تەممووز: 92 کوژراو، لەنێویاندا 4 ژن و دوو منداڵ
ئاب: 6 کوژراو
روانگەی سووری لە ئەنجامی پێکدادانەکان و لەسێدارەدانە مەیدانییەکان لە پارێزگای سوەیدا کوژرانی 1003 هاووڵاتی تۆمارکردووە، لەنێویاندا 74 ژن، 32 منداڵ و 2 رۆژنامەنووس، کە بەم شێوەیە دابەشبوون:
707 کەس لە خەڵکی پارێزگای سوەیدا، لەنێویاندا 164 مەدەنی، کە 21 منداڵ و 56 ژن بوون
2 رۆژنامەنووس لە کاتی پێکدادانەکان لە سوەیدا کوژراون
291 کەس، لەنێویاندا 17 ژن و 10 منداڵ و پیاوێکی بەساڵاچوو، لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە گولـلەباران کراون
3 کەس لە هۆزە دەشتەکییەکان، لەنێویاندا ژنێک و منداڵێک، لەلایەن چەکدارە دروزەکانەوە گولـلەباران کراون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ