نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تەقینەوەکەی منبج دەکات

05-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تەقینەوەکەی رۆژی 3ی شوباتی منبج دەکات و دەڵێت، نابێت بە هیچ شێوەیەک هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی سڤیل بکرێنە ئامانج.
 
رۆژی سێشەممە 4ـی شوباتی 2025 ستیفان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی تەقینەوەکەی منبجی کرد، کە کوژرانی 20 کەسی لێکەوتەوە.
 
رۆژی دووشەممە، فەرمانگەی بەرگریی شارستانیی سووریا بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە باشووری شاری منبج تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە لانیکەم 20 کەس گیانیان لەدەستداوە، 15 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "دووپاتی دەکەینەوە، دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی ئەرکەکانیان بن بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل. هەرگیز نابێت هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی سڤیل بکرێتە ئامانج."
 
دوژاریک ئاماژەی بە بەردەمیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا کرد و گوتی، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 40 جار هاوکارییان لە تورکیاوە گەیاندووەتە سووریا.
 
تەقینەوەکەی دووشەممە لەدوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، بە یەکێک لە خوێناویترین رووداوەکانی سووریا دادەنرێت.
 
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد، رووداوەکەی بە "هێرشێکی تیرۆریستی" ناوبرد و بەڵێنی دا بکەرانی رووبەڕووی یاسا دەکاتەوە.
 
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستیفام دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: نیگەرانین لە پێکدادانەکانی حەلەب

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداو سەبارەت بە گرژییەکانی حەلەب رایگەیاند، نیگەرانن لە پێکدادانەکانی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و داوا دەکات هەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ.