سووریا لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی و قەتەری یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز واژۆ دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی سووریا بۆ یەکەمجار یاداشتی لێکتێگەیشتنی بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوت و گازەکانی نێو سنوورە دەریاییەکەی لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی و قەتەری واژۆ کرد.
 
رێوڕەسمی واژۆکردنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ـی شوباتی 2026 لە دیمەشق بەڕێوەچوو؛ یاداشتەکە لە نێوان کۆمپانیای پترۆڵی سووریا و هەردوو کۆمپانیای شیفرۆنی (Chevron)ـی ئەمریکی و پاوەر ئینتەرناشناڵی (Power International)ـی قەتەری واژۆ کرا.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی سووریا، ئامانجی یاداشتەکە دەرهێنانی نەوت و گازە لە ئاوی هەرێمیی سووریا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و یەکەمجارە هەنگاوێکی لەو جۆرە دەنرێت.
 
یوسف قەبڵاوی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پترۆڵی سووریا رایگەیاند، ئەو یاداشتی لێکتێگەیشتنە رۆڵ دەبینێت لە بەهێزکردنی ئابووریی وڵاتەکە، 
 
گوتیشی، تیمێکی کاریان دیاریکردووە بۆ پاڵپشتیی لێکتێگەیشتنەکە تاوەکو بکرێتە "گرێبەستی کردەیی."
 
لە مەراسیمی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا، تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا و لوبنان و باڵیۆزی قەتەر لە سووریا و نوێنەری کۆمپانیاکان ئامادە بوون.
 
بەگوێرەی ئاماری دامەزراوەی گشتیی نەوت لە سووریا، یەدەگی گازی ئەو وڵاتە بە 678 ملیار مەتر سێجا و یەدەگی نەوت بە 27 ملیار بەرمیل مەزەندە کراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی شاندی ئەنەکەسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا

ئەنەکەسە بۆ شەیبانی: داوای دانپێدانانی دەستووری بە گەلی کورد و مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی دەکەین

شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە دیمەشق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. وەزارەتەکە دەڵێت، شاندەکە پێشوازییان لە مەرسوومی ژمارە 13ی سەرۆکایەتیی سووریا کرد و بە "هەنگاوێکی گرنگ"یان بۆ دەستەبەری مافی کورد ناوبردووە. ئەنەکەسەش دەڵێت، داوای دانپێدانانی دەستووری بە گەلی کورد و مافە سیاسی و نەتەوەییەکانیان کردووە