سێنتکۆم بە 50 مووشەک مۆڵگەکانی داعش دەکاتە ئامانج و سەرکردەیەکیان دەکوژێت

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایدەگەیێنێت، لە زنجیرە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر چەند ئامانجێکی داعش لە سووریا، 50 مووشەکیان ئاراستەی مۆڵگەکانی ئەو رێکخراوە کردووە و فەرماندەیەکی باڵاش کوژراوە.
 
سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریی هێرشەکانی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە نێوان 27ـی کانوونی دووەم تاوەکو 2ـی شوباتی 2026، هێزەکانی ئەمریکا پێنج هێرشی ئاسمانییان لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەر و درۆنەوە کردووە و تێیدا 50 مووشەکی ورد و زیرەک بەکار‌هێنراون.
 
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامانجەکان بریتیبوون لە پێگەیەکی پەیوەندییەکانی داعش، ناوەندێکی گرنگی لۆجستی و چەند کۆگایەکی هەڵگرتنی چەک و تەقەمەنی.
 
ئەدمیرال براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم رایگەیاند: "پێکان و لەناوبردنی ئەم ئامانجانە نیشانەی بەردەوامیی سەرنج و پێداگریی ئێمەیە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا."
 
بەگوێرەی سێنتکۆم، دیارترین دەستکەوتی ئۆپەراسیۆنەکانیان، کوژرانی (بیلال حەسەن جاسم) بووە لە 16ـی کانوونی دووەمی 2026، کە لە ئەنجامی هێرشێکی وردی ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای سووریا پێکراوە. ئەو فەرماندەیە پەیوەندیی راستەوخۆی هەبووە لەگەڵ ئەو چەکدارەی داعش کە بەرپرسیار بووە لە هێرشەکەی 13ـی کانوونی یەکەم بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.
 
ئەو هێرشانەی سێنتکۆم بەشێکن لە ئۆپەراسیۆنی (هاوکای سترایک) کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی 13ـی کانوونی یەکەمی رابردوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و سووریا لە ناوچەی تەدمور دەستیپێکردووە؛ لەو هێرشەدا دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی گیانیان لەدەستدابوو.
 
سێنتکۆم ئاشکرای کردووە، دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە، زیاتر لە 50 چەکداری داعش کوژراون یان دەستگیرکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی شاندی ئەنەکەسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا

ئەنەکەسە بۆ شەیبانی: داوای دانپێدانانی دەستووری بە گەلی کورد و مافە سیاسی و نەتەوەییەکانی دەکەین

شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە دیمەشق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. وەزارەتەکە دەڵێت، شاندەکە پێشوازییان لە مەرسوومی ژمارە 13ی سەرۆکایەتیی سووریا کرد و بە "هەنگاوێکی گرنگ"یان بۆ دەستەبەری مافی کورد ناوبردووە. ئەنەکەسەش دەڵێت، داوای دانپێدانانی دەستووری بە گەلی کورد و مافە سیاسی و نەتەوەییەکانیان کردووە