سەرکردەیەکى عێراقیى دەستەى تەحریرى شام کوژرا

05-04-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەى تەحریرى شام کوژرانى سەرکردەیەکى عێراقى ئەو گرووپەى لە سووریا راگەیاند کە لە تەقینەوەیەکى خۆکوژیدا لە میوانخانەیەکى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتی ئەو دەستەیە کوژراوە. 
 
دەستەى تەحریرى شام (بەرەی نوسرەی پێشوو)، لە راگەیێندراوێکدا لە کەناڵى گرووپەکە لە تەلەگرام کوژرانى ئەو سەرکردەیەى دەستەکەى راگەیاند کە ناوى مەیسەر عەلى عەبدوڵڵا جبووریی-یە و بە ئەبو ماریا قەحتانی ناسراوە.
 
ئەو دەستەیە ئاماژەى بەوەداوە، خۆکوژێک بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە، لە دیوەخانەکەی ئەبو ماریا قەحتانی لە ناوچەى سەرمەدا لە باکوورى پارێزگاى ئیدلبى سووریا خۆی تەقاندووەتەوە، بەو هۆیەوە ئەبو ماریا گیانی لەدەستداوە.
 
ئەبو ماریا قەحتانی لەدایکبووى ساڵى 1976ى شار مووسڵە، بەر لە رووخانى دەسەڵاتى حیزبى بەعس لە هێزی فیدائیی سەدام حوسێن بووە، دواى رووخانى بەعس پەیوەندى بە رێکخراوى قاعیدەوە کردووە. 
 
ئەو سەرکردەیەى  دەستەى تەحریرى شام لە ساڵى 2011 چووەتە سوریا و بووەتە سەرۆکى ئەنجوومەنى شوارى بەرەى نوسرەى پێشوو.
 
ئەبو ماریا لە ساڵی 2021 خرایە لیستی سزادراوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.
 
 

 

 

         
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە