رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری قوسەیری سنووری پارێزگای حومس لە سووریا، دەستی بەسەر بارێک خەیار دا گرت کە مووشەک و تەقەمەنی لەنێویدا حەشاردرابوو.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: "دوای چاودێری و بەدواداچوونێکی ورد و هەڵبژاردنی کات و شوێنی گونجاو، توانیمان هەوڵێکی گواستنەوەی قاچاخ بارێکی چەک بووە پووچەڵ بکەینەوە."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، بارەکە پێکهاتبوو لە مووشەکی دژە زرێپۆشی جۆری "کۆرنێت" و تەقەمەنیی عەیار 30 ملم، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە قاچاخ بگوازرێنەوە بۆ ناو خاکی لوبنان. چەک و تەقەمەنییەکە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سەوزەواتدا بە مەبەستی سەرلێشێواندن شاردرابوونەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سنووری حومس دەستیان بەسەر بارێک میوەدا گرت چەندین مووشەکی تێدا بووە و هەوڵدراوە بە قاچاخ ببرێتە دەرەوە
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 5, 2025
وەزارەتەکە دەڵێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا و شۆفێرەکەیش دەستگیرکرا pic.twitter.com/Y2BXuMhNpW
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری قوسەیری سنووری پارێزگای حومس دەڵێت: ئۆتۆمبێلەکە و چەک و تەقەمەنییەکە دەستیان بەسەردا گیرا و شۆفێرەکەش دەستگیرکرا.
دەستگیرکراوەکە رەوانەی دادگەی تایبەتمەند کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ