هەسەدە: لە تۆپبارانی هێزەکانی سەر بە حکومەتدا کەسێک گیانی لەدەستدا و 17 کەس بریندار بوون

دوێنێ کاژێر 04:48
تەنیا ئەحمەد
دیمەنی ساتی تۆپبارانێک بۆسەر ناوچەیەکی حەلەب
دیمەنی ساتی تۆپبارانێک بۆسەر ناوچەیەکی حەلەب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێ، لە تۆپبارانی چەند گرووپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان، سڤیلێک گیانی لەدەستداوە و 17 کەسی دیکە بریندارن، هەندێکیان منداڵن.
 
رۆژی سێشەممە 06-01-2026 شەڕ لە هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب روویدا. هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق دەستیان بە تۆپباران کردووە. تەندروستیی حەلەبیش رایگەیاند، هەسەدە تۆپبارانی گەڕەکی مەیدانی لە باکووری حەلەب کردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی فەرمیی هەسەدە، سڤیلێک گیانی لەدەستداوە و 17 کەسی دیکە بریندار بوون؛ هەسەدە هەروەها رایگەیاندووە: "هێزەکان راستەوخۆ تۆپبارانی ماڵی خەڵک دەکەن."
 
 
میدیای هەسەدە ڤیدیۆیەکی لە تەلەگرام بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێ بارهەڵگرێک تۆپ و تەقەمەنی لەسەرە و تەقە دەکات؛ هاوکاتیش چەند چەکدارێک هاوەن دەتەقێنن.
 
هەسەدە نووسیویەتی، "ئەم گرتانە لەلایەن گرووپەکانی سەر حکومەتی دیمەشقەوە بڵاوکراونەتەوە و چەند گرووپێکن بە تۆپ هێرش دەکەنە سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، کە خەڵکێکی زۆریان تێدایە. ئەمە هێرشێکی دووژمنکارانەیە و هەڕەشە لە ژیانی خەڵکیی خۆجێیی دەکات، هەروەها پێشێلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییە."
 
 
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری تەندروستیی حەلەب بە رووداوی راگەیاند، "لە ئەنجامی تۆپبارانی هەسەدە سێ کەس کوژراون."
 
ئاژانسی هەواڵی ساناش کە میدیای فەرمیی سووریایە بڵاویکردەوە، لە نێو سێ کوژراوەکەی حەلەب، دووانیان ژنن.
 
سانا دەڵێ، خەڵکی گەڕەکی نیل لە حەلەب هەڵدێن و دەچنە ناوچەی ئارامتر، ئەمەش دوای هێرشەکانی هەسەدە بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبووان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوارەبوونی خەڵک لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە. وێنە: Bakr ALkasem / AFP

لە 21 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا خۆپێشاندان بۆ پشتگیریی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکرێت

پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراتییەکان رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە دژی هێرشی سوپای عەرەبیی سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، لە 17 پارێزگای باکووری کوردستان و چوار شاری گەورەی تورکیا گردبوونەوە و رێپێوان ساز دەکەن