رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، ئەو دەنگۆیە رەت دەکاتەوە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی دەکەنەوە لەبارەی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر گەڕەکە سڤیلنشینەکانی دێر حافر.
وەزارەتی بەرگریی سووریا، بەیانیی ئەمڕۆ دوو شەممە، بە ئاژانسیی فەرمیی سووریای راگەیاند، دووپاتی دەکاتەوە کە ئەم دەنگۆیانە بە مەبەستی شاردنەوەی "تاوانەکانیانە دژی سڤیلەکان لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری."
درەنگی شەوی رابردوو، هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ئه‌مڕۆ دوو جار به درۆن هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی دێر حافر و به‌هۆیه‌وه 7 شه‌ڕڤان و ئه‌ندامی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوون. هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌ستدرێژییه دووبارانه هه‌وڵی چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌رده‌خات بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌که."
هه‌سه‌ده گوتی: "چه‌کدارانی حکومه‌تی دیمه‌شق به‌رده‌وامن له ده‌ستدرێژی و پێشێلکارییه‌کانیان له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا. شه‌ڕڤانه‌کانمان و هاووڵاتییانی سڤیل به ئامانج ده‌گرن بۆ شڵه‌ژاندنی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌که."
راگه‌یێنراوه‌که‌ی هەسەدەدا هاتووه: "له‌م کاتەدا چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جێبوونی ناوچه‌که به تۆپ و به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی بۆردوومان ده‌کرێت، که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل و تۆقاندنیان".
بەڵام وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاماژە بەوە دەکات، یەکەکانی سوپای سووریا بەوپەڕی دانبەخۆداگرتن کاردەکەن و لەم قۆناخەی ئێستادا وەڵامی سەرچاوەکانی تەقە دەدەنەوە، یەکەکانی سوپای عەرەبی سووریا وەڵامی سەرچاوەکانی تەقەی هەسەدەیان دایەوە کە گوندەکانی حمیمە و کەیتەی رۆژهەڵاتی حەلەبی کردبووە ئامانج.
پێشتر له 20ی ئه‌یلوولی 2025، لە هێرشێکدا لە هەمان ناوچە هەشت کەس کوژران، هەسەدە حکومه‌تی دیمه‌شقى تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانى ئەو هێرشە.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ئه‌و ده‌ستدرێژییه دووبارانه هه‌وڵی چه‌کداره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق ده‌رده‌خات بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌که و تێکدانی سه‌قامگیری له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ