ئەمریکا لەبارەی شەڕەکەی حەلەب بۆ رووداو: لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەین

08-01-2026
دیار کوردە @diyarkurda
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوە
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب دەربڕی و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دانبەخۆیاندا بگرن. ئەم هەڵوێستەی واشنتن لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر چووەتە قۆناخێکی خوێناوی و مەترسیی گەورە لە ئارادایە.
 
گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ رووداو رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن." گوتەبێژەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان کار بۆ بونیادنانی سووریایەکی سەقامگیر بکەن کە خزمەتی بەرژەوەندیی هەمووان بکات، نەک وڵاتەکە بەرەو خولگەیەکی نوێی توندوتیژی پاڵ پێوە بنێن.
 
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە باڵیۆز تۆماس باراک، [باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ سووریا] بەردەوامە لە ئاسانکاری بۆ دیالۆگی نێوان دیمەشق و هەسەدە، بە ئامانجی پابەندبوونەوە بە رێککەوتنی 10ی ئازار کە تایبەتە بە پڕۆسەی یەکخستنی سەربازی.
 
لە دوای نیوەڕۆی سێشەممە (6-1-2026)ـەوە، شاری حەلەب گۆڕەپانی شەڕێکی سەختە. بەپێی دواین ئامارەکان:
 
لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە: 7 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە (کە ژن و منداڵیان تێدایە) و 54 کەس بریندارن.
 
لە گەڕەکەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت (وەک مەیدان): 5 سڤیل و سەربازێک کوژراون، هەروەها 32 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایانگەیاندووە کە حکومەت 80 تانک و زرێپۆشی هێناوەتە ناوچەکە، بەڵام یەکەم هێرشیان بۆ سەر "گردی کاستێلۆ" تێکشکێندراوە. ئاسایش لایەنی حکومەت بەوە تۆمەتبار دەکات کە "گەنجانی رفێندراو وەک قەڵخانی مرۆیی" بەکاردەهێنێت، لە بەرامبەریشدا دیمەشق هەسەدە بە "بۆمبڕێژکردنی شەقامەکان" تۆمەتبار دەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا.

داعش لە پەیامێکدا بۆ "جۆلانی": بوویتە پاسەوانی نوێی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا

رێکخراوی داعش لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر کۆنترۆڵکردنی کەمپی هۆل و زیندانەکانی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن حکومەتی راگوزەری سووریا، ئەحمەد شەرع بە جێبەجێکاری ئەجێندای وڵاتانی رۆژئاوا تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیێنێت، دۆناڵد ترەمپ "پاسەوانێکی نوێی" بۆ بەرژەوەندییەکانی دۆزیوەتەوە.