سوپای عەرەبیی سووریا: هێرشی چڕ و ورد بۆسەر بارەگاکانی هەسەدە دەستپێدەکەین

08-01-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا بڵاویکردەوە، لە کاژێر 01:30ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە قەدەخەی هاتووچۆ دەبێت. داواش لە خەڵک دەکات لە بنکە و بارەگاکانی هەسەدە دووربکەونەوە.

رۆژی پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2026 دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "لە کاژێر 01:30ی دوا نیوەڕۆوە تاوەکو کاتێکی نادیار لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زەید قەدەخەی هاتووچۆ دەبێت."

ئەو دەستەیە داوا لە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکات، "لە سەرجەم بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هەسەدە دووربکەونەوە." هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، "سوپای سووریا لە کاژێر 01:30ی پاشنیوەڕۆوە، دەست بە ئەنجامدانی هێرشی چڕ و ورد بۆسەر بارەگاکانی هەسەدە لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە، شێخ مەقسوود و بەنی زەید دەکات."

سیامەند عەلی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە لە ئێکس ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، "لە حەلەب گرووپەکانی نزیک لە حکومەتی دیمەشق باڵەخانەی خزمەتگوزاری سڤیل دەکەنە بنکەی سەربازی و تانکی تێدا جێگیر دەکەن، لەوێشەوە بە تۆپ و چەکی قورس گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تۆپباران دەکەن."
 
بەرپرسەکەی یەپەگە دەشڵێت، "بە سەربازگەکردنی باڵەخانەی خزمەتگوزاری سڤیل پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و بە مەبەست بەکارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانەکەیانە وەکو قەڵخانی مرۆیی کە تاوانێکە ناتوانرێت پاساوی بۆ بهێنرێتەوە یان رەتبکرێتەوە."

لە رۆژی سێشەممەوە هێرشەکانی سوپای سووریا بە تانک و تۆپ بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینە دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)، هێرشەکان تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوامن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئەو فرۆکەیەی ئەمڕۆ نیشتەوە.

دوای 18 مانگ یەکەم فڕۆکەی سڤیل لە فڕۆکەخانەی قامشلۆ نیشتەوە

دوای وەستانێکی درێژخایەن، یەکەم فڕۆکەی مەدەنیی سووری لە دیمەشقەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ نیشتەوە. ئەم هەنگاوە سەرەتایەک بۆ دووبارە کاراکردنەوەی فڕۆکەخانەکە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ تەنیا بۆ کاروباری سەربازی بەکاردەهات.