ئیلهام ئەحمەد: دیمەشق رێگەی شەڕی هەڵبژاردووە و سەرەڕای هێرشەکان پابەندی رێککەوتنین

دوێنێ کاژێر 04:59
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کاتێکدا شەڕ لە حەلەب بەردەوامە، بەرپرسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، حکومەتی سووریا دەیەوێت بە هێزی سەربازی کۆتایی بە رێککەوتنەکان بهێنێت، بەڵام لایەنی کوردی هێشتا پابەندە بە جێبەجێکردنیان.
 
رۆژی هەینی 09-01-2026 ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، سەرەڕای رۆژانی پڕ لە تووندوتیژی لە حەلەب، کورد پابەندە بەو رێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی سووریا کردوونی.
 
ئیلهام ئەحمەد دەسەڵاتدارانی سووریای تۆمەتبار کرد بەوەی بە هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، "رێگەی شەڕیان هەڵبژاردووە."
 
ئەو بەرپرسە باڵایەی کورد گوتی، "لە رێگەی ئەم هێرشانەوە، لایەنی حکومەت هەوڵدەدات کۆتایی بەو رێککەوتنانە بهێنێت کە پێشتر کراون."
 
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی کردەوە، "ئێمە پابەندین بە رێککەوتنەکانەوە و هەوڵ بۆ جێبەجێکردنیان دەدەین."
 
رێککەوتنی 10ی ئادار؛ مەبەست لە "رێککەوتنەکان" بە پلەی یەکەم رێککەوتنی 10ی ئاداری 2025ـە، کە بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی واژۆکراوە بۆ تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانی خۆسەر لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.
 
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی گوتی، "مافی کورد دەپارێزین."
 
ئەم لێدوانەی ئیلهام ئەحمەد هاوتایە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمڕۆی فەرەنسا و ئەمریکا، کە هەردووکیان جەخت لەسەر "جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار" دەکەنەوە وەک تاکە رێگە بۆ چارەسەر.
 
شەڕ لە شێخ مەقسوود بەردەوامە، ئاسایش هێرشە زەوینییەکانی تێکشکاندووە، بەڵام سوپا هەڕەشەی بۆردوومانی ئاسمانی دەکات و زیاتر لە 140 هەزار کەس ئاوارە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوپای عەرەبیی سووریا لە گەڕەکی شێخ مەقسوود. وێنە: AA

تەندروستیی حەلەب: 23 کەسی سڤیل کوژراون

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی حەلەب، ئاماری کوژرانی خەڵکی سڤیل لەو شارە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 23 کەس کوژراون و 104 کەسی دیکەش برینداربوون.