رووداو دیجیتاڵ
وڵات مەعمۆ، ئەندامی تیمی تەندروستیی شێخ مەقسوود بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە دوێنێ بەیانییەوە نانیان نەخواردووە. دەشڵێت، "لە گەڕەکی شێخ مەقسوود ئاوی خواردنەوەمان هەیە، بەڵام خواردنمان نییە."
وڵات مەعمۆ رایگەیاند، "لە دوێنێ بەیانییەوە نانمان نەخواردووە و لە گەڕەکی شێخ مەقسوود ئاوی خواردنەوەمان هەیە، بەڵام خواردنمان نییە."
بە گوتەی ئەو ئەندامەی تیمی تەندروستیی شێخ مەقسوود، "بە دۆشکە تەقە لە شێخ مەقسوود دەکرێت" و ژمارەیەک بریندار هەن. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا هێڵی ئینتەرنێت لەو گەڕەکە کوردنشینەی حەلەب بڕاوە.
مەعمۆ داوا دەکات گفتوگۆی سووریاییەکان دەستپێبکات، هیوای خواست گفتوگۆی هەسەدە و حکومەتی سووریا بەرهەمی هەبێت و دەشڵێت، "داوا دەکەین گفتوگۆی سووریاییەکان دەستپێبکات و هەموو هەوڵێکی پاراستنی کورد بە پیرۆز دەبینین."
ئەو ئەندامەی تیمی تەندروستیی شێخ مەقسوود گوتی، "بە دۆشکە تەقە لە شێخ مەقسوود دەکرێت و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی برینداربوون."
ئاماژەی بەوەش کرد، "30 کەس شەهید بوون، کە ژن و منداڵیان تێدایە و نزیکەی 150 کەسیش بریندار بوون."
شەڕ لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەردەوامە؛ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی حەلەب) هێرشە زەوینییەکانیان تێکشکاندووە، بەڵام سوپا هەڕەشەی بۆردوومانی ئاسمانی دەکات.
بەهۆی گرژییەکانەوە زیاتر لە 140 هەزار کەس لەو دوو گەڕەکە کوردنشینە ئاوارە بوون.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ