رێڤەبەری خۆسەر: سوپای سووریا گەنجی سڤیل دەڕفێنن و بە شەڕڤان نیشانی دەدەن

10-01-2026
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا رایگەیاندووە، چەندین شەڕڤان خۆیان رادەست کردووە و بەبێ چەک دەگوزارێنەوە بۆ شوێنی سەلامەت، بەڵام ئاسایشی رێڤەبەری خۆسەر ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: گەنجی سڤیلیان رفاندووە و وەکو شەڕڤان نیشانیان دەدەن.
 
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا لە میدیای وڵاتەکەوە گرتەی چەند پاسێکیان بڵاوکردەوە کە پڕ کراوە لە گەنج و پیاو و وای نیشان دەدەن شەڕڤانن و لە حەلەب خۆیان رادەست کردووە. 
 
بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی حەلەبی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، "راگەیاندنی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشق و پاشکۆکانیان، هەوڵێکی بێهوودەیە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی."
 
ئاسایشی نێوخۆی رێڤەبەری خۆسەر دەڵێت: "وێنەی چەند پاسێکیان بڵاوکردووەتەوە خەریکی کۆچپێکردنی سڤیلەکانن لە گەڕەکی شێخ مەقسوود، ئەوەش لەژێر تۆپبارانێکی دڕندانەی تۆپخانەکان کە ماوەی پێنج رۆژە گەڕەکەکە رووبەڕووی دەبێتەوە و، بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانە شەڕڤانانی ئێمەن."
 
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی نێوخۆی رێڤەبەری خۆسەردا هاتووە، "جەخت دەکەینەوە کە ئەم بانگەشانە بەتەواوی ناڕاستن، ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە کەسانی سڤیل نیشان دەدەن کە بە زۆر کۆچیان پێکراوە و قوربانیی دەستبەجێی هێرشی ئەو گرووپانەن، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک گەنجی سڤیل لەلایەن ئەو گرووپانەوە رفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاهەنگی نەورۆز لە حەلەب

وردەکاری و کاردانەوەکانی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک هاونیشتمانی لە حەلەب

ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی نەورۆز ئاهەنگێکی جەماوەری لە شاری حەلەب بەڕێوەچوو. هەزاران کەس بەشدارییان کرد لە نەتەوە، پێکهاتە و بەرپرسیاریەتی جیاواز. لە کاتی گەڕانەوەی کوردانی عەفرین کە بۆ بەشداری ئاهەنگەکە چووبوونە شارەکە لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە هێرشیانکرایە سەر. لەوێ سوکایەتی بە ئاڵای کوردستانکرا و لە ژمارەیەک هاونیشتمانیش درا